$باکووری کوردستان$
- لە ساڵیادی پیلانگیڕی نێودەوڵەتی لەدژی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# لە ژمارەیەک شاری باکووری کوردستان و تورکیا ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی بەڕێوەبرا. ژمارەیەک بەڕێوەبەر و گەنجی #هەدەپە#یی دەستگیرکران.[1]
- پاش 5 ساڵ لە #ئامەد# بەفر باری.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارستانی #سەقز#، لە ساڵڕۆژی گیانلەدەستدانی ڕەئووف شێخی، ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، هێرشیان کردە سەر ماڵی بنەماڵەی ناوبراو و سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی بە ناوەکانی حامید شێخی، نەبی مەلاوەیسی و ئەیووب خانییان دەسبەسەر کرد. هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم سێ کەسەدا، بێڕێزییان بە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە کردووە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە #گرێ سپی# و تەل تەمر هێرشی کردە سەر شوێنی نیشتەجێی هاوڵاتیانی مەدەنی. بە هۆی هێرشەکەوە ژمارەیەک ماڵ سووتان.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە ڕێوڕەسمێکیدا لە تاران، ئەندامانی بنەماڵەی #محەمەدی ماملێ# بە نوێنەرایەتی مەڵبەندی هونەریی ماملێ، خەڵاتی هونەریی ماملێ بۆ ساڵی 2020ی زایینییان پێشکەش بە هونەرمەندی #کرماشان#ی، مامۆستا محەمەدڕەزا دارابی کرد.[3]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، 65 سەربازی سوپای سووریایان لە ئیدلب کوشتووە.[2]
- لە هێرشێکی مووشەکی ئیسرائیل، چوار ئەفسەری ئێرانی و سێ سەربازی سووری کوژران. ئاژانسی سانای فەرمی حکوومەتی سووریا بڵاویکردووەتەوە، سیستمی بەرگری سووریا ڕووبەرووی هێرشێکی مووشەکی ئیسرائیل بوونەتەوە بۆ سەر وڵاتەکەیان و ژمارەیەک مووشەکیان تێکشکاندووە. ئاماژە بەوەش کراوە، هێرشەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو لە بەرزاییەکانی جۆلان ئەنجامدراوە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,910 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !