$باکووری کوردستان$
- ناوەندی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان #هەدەپە# لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا Kovid-19 ڕێنمایی بۆ ڕێکخستنەکانی لە شار و ناوچەکان نارد و داوای کرد ڕێوشوێنی توند بگرنەبەر. ڕێکخستنی هەدەپە کە ئاهەنگەکانی نەورۆزی هەڵوەشاندەوە، ڕێنمایی دەرکرد و داوای لە هەموو ڕێکخستنەکانی کرد چالاکی و خەباتی جەماوەری هەڵبوەشێننەوە.[7]
- ئومید دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ئاماژەی بە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو زیندانەکاندا کرد و بانگی لە وەزارەتی داد کرد، بە هۆی کۆرۆناوە پێویستە زیندانیانی نەخۆش و بەتەمەنەکان ئازاد بکرێن و سزای سزادراوە نەخۆش و بەتەمەنەکان پیویستە دوابخرێت.[7]
- هاوکات لەگەڵ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئاهەنگی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە چەند شار و ناوچەیەک ئاگری نەورۆز کرایەوە. دوای ناوچەی ستەوری شاری مێردین، لە گوندی سماقیی ناوچەی دێرکا چیای مازیش بە بۆنەی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز، ئاگر کرایەوە.[7]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی #مەریوان# داوای لە تەواوی هاووڵاتییانی کوردستانی و بە تایبەتی شاری مەریوان و هەروەها بەرپرسان دەکات، کە چاوەڕوانیی ئەوەیان هەیە لە ڕاستای سڵامەتی و تەندروستیی گشتیی کۆمەڵگه، بڕیار لە سەر داخستنی دەسبەجێی سنووری باشماخ بدەن و لەمە زیاتر گیانی هاووڵاتییان نەکەنە قوربانیی کەمتەرخەمیی نابەرپرسانە.[6]
- مەحموود ڕەزا مواردی، سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی #کرماشان# لە پەیامێکدا، دۆخی ئەو شارەی ئاوارته ڕاگەیاند و بە ڕوودانی قەیرانێک لەو شارە هۆشداری دا.[6]
$باشووری کوردستان$
- لە هەولێر و #سلێمانی# 48 کاژێر قەدەخەی هاتووچۆ ڕاگەیێندراوە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیش چەند بڕیارێکی بۆ ئەوانە دەرکردووە کە سەرپێچیی ڕێنماییەکان دەکەن و دەڵێت، هەر کەسێک جوڵە بە ئۆتۆمبێلەکەی بکات و سەرپێچیی ڕێنماییەکان بکات، سزادەدرێت.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378308/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئەمڕۆی هەولێر=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەمڕۆی هەولێر=KTML_ImageCaption_End=
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی #هەولێر# ڕەتیدەکاتەوە ئەو پزیشکەی تووشی کۆرۆنا بووە گیانی لەدەستدابێت و دەڵێت، لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.[2]
- وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی کەسێکی بە کۆرۆنا لە شارۆچکەی #تەوێڵە#ی سەر بە پارێزگای #هەڵەبجە# ڕاگەیاند، بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجەش دەڵێت، چوار خێزان کە مامەڵەیان لەگەڵ تووشبووەکە کردووە، قەردێلەی سوور لە ماڵەکانیان درا وە.[2]
- ئەحمەد #کەلار#ی، نوێنەری بازرگانانی کەلار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ''هەوڵدەدەین نەخۆشخانەکەیەکی 70 قەرەوێڵەی لە ماوەی 15 ڕۆژدا تەواو بکەین و هاوشێوەی نەخۆشخانەی ئاسا دەبێت لە ڕووی پێداویستی و بیناوە''.[3]
- لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، پاش کۆبوونەوەی قائیمقامی (#دوکان#، #قەرەداغ#، #شارباژێڕ#، #دەربەندیخان#) و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری سلێمانی، کۆنووسی لیژنەی تایبەت بە گەشتکردن و ڕێکخستنەوەی کەرتە گەشتیاریەکانی پارێزگای سلێمانی پەسەند کردو بڕیاریدابە: 1- قەدەغەکردنی تەواوی گەشت و سەیرانی هاووڵاتیان بۆ شوێنە گەشتیارییەکان. 2- داخستنی تەواوی (گوندی گەشتیاری و کابینە و کەپر و یاریگا گەشتیارییەکان) لەشوێنە گەشتیارییەکاندا لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378308/0016.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئەمڕۆی سلێمانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەمڕۆی سلێمانی=KTML_ImageCaption_End=
- بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، دوای هەماهەنگیکردن لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و وەزیری ناوخۆ، لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە بڕیاردرا کە عەلوەکان دانەخرێن.[4]
- بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرناوە، مەراسیمی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، بەشێوەیەکی فەرمی ناکرێتەوە، تەنها بەهەڵواسینی پۆستەر و دروشم لەکۆڵانەکاندا یادەکە بەڕێوەدەچێت.[5]
- #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان# هەموو چالاکییەکانی نەورۆزی ڕاگرت و داوا دەکات، هەموو چالاکییەکانی تایبەت بە نەورۆز ڕادەگرێت و داوا لە هاوڵاتیان و دۆستانیان دەکات، کە پەبەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.[5]
- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی #دهۆک# ڕایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک تووشی کۆرۆنا نەبووە و ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسی لێوەدەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە.[2]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان جەختی کردەوە، بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی کاروبارەکانی تایبەت بە جموجۆڵی بازرگانی لەم کاتەداو توندوتۆڵکردنەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا، مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دادەخرێت.[4]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە 250 موڵەت لەو شوفێرانە وەرگیراوەتەوە، کە سەرپێچیی ڕێنماییەکانی تەندروستیان کردوە و لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە.[4]
- بەیانی ئەمڕۆ مامۆستا مەلا #عەبدوللەتیف بامۆکی# لە شاری هەڵەبجە زانای ئاینی و نوسەر و وەرگێڕ و پەرلەمانتاری پێشوی پەرلەمانی کوردستان و کەسایەتی شاری هەڵەبجە کۆچیی دوایی کرد.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ بە سەدان هاوڵاتی گەڕکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە تەرمی نوردین ڕەحموک ناسراو بە #ئامەد# گابار شەهیدی #یەپەگە#یان بەخاک سپارد کە لە 11ی تشرینی یەکەمی 2019 شەهید ببوو.[7]
- بەڕێوەبەری خاڵی سنووریی سێماڵکا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، جگە لە باری نائاسایی، هاتوچۆ لەو خاڵە سنوورییە بە هەموو شێوەیەک ڕاگیراوە.[7]
$دەرەوەی کوردستان$
- جارێکی تر بە کاتیۆشا هێرش کرایە سەر سەربازگەی تاجی لە نزیک بەغدا کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە. [1]
- وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری نوێی قوربانیانی کۆرۆنای لەو وڵاتە بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوو 1365 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 97 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[1]
- لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی 5 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، بەمەش ژمارەی تووشبووان بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە گەیشتە 110 حاڵەت.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp