$باشووری کوردستان$
- داگیرکەری فارس، کاتژمێر دەوروبەری 23:30 بە درۆن و هاژەک هێرشی کردە سەر 8 ناوچەی جیاواز لە #هەولێر#، لەوانە ماڵی سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی، کونسوڵخانەی ئەمریکا و بنکەکانی دژەتیرۆر. بەهۆی ئەم هێرشەوە پێشڕەو دزەیی و کچێکی بەناوی ژینا (تەمەنی یەک ساڵ کەمترە) و دایەنەکەی کە خەڵکی فیلیپینە بەناوی میشێل گیانیان لەدەستدا، هەروەها هاوژینی پێشڕەو دزەیی و سێ منداڵیشی لە هێرشەکەدا بریندابوون. بەپێی سەرچاوەکان سیستمی دژە هاژەکی ئەمریکی دوو هاژەکی خستووەتە خوارەوە. #سوپای پاسداران#ی داگیرکەری ئێران بەرپرسیارییەتیی ئەم هێرشەی بە فەرمی گرتەئەسۆ.
$ڕۆژاوای کوردستان$
- داگیرکەری تورک دوو جار هێزەکانی ئاساییشی لە شاری #قامیشلۆ# بۆردومانکرد. (بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 99,168 gånger