- بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەسەر ڕێگای #ئامەد#-#مێردین# لەباکوری کوردستان ڕویداو بەهۆیەوە دوو سەربازی تورکیا کوژران.[1]
- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی #داعش# لە پارێزگای #دهۆک# ڕایگەیاند، بە هاوکاری دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای دهۆک توانیمان ڕۆژی 14-03-2017 هەشت کەس لە دەستی چەکدارانی داعش ڕگار بکەین.[2]
- فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر هێرش و پەلامارەکانی پارتی بۆ سەر خۆپیشاندەرانی #شەنگال# خستەڕوو و ڕایگەیاند:کوشتنی خۆپیشاندەران و بریندارکردنیان بەتەواوی دژی پرەنسیپەکانی دیموکراسییە و پارتی لێیان بەرپرسیارە.
- لەسەر ئه و جموجوڵەی بە هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناو خاکی هەرێم دەکرێت، بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە بێ ئاگایی دەردەبڕن و ڕایدەگەیەنن، هیچ زانیارییەکیان نییە.[2]
- بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی #یەبەشە# لە شەنگال ڕایدەگەیەنێت، بەرامبەر تەقەی پێشمەرگەکانی ڕۆژ بەسەر خۆپیشاندەراندا بێدەنگ نابین.[2]
- ژمارەیەک مامۆستایانی زانکۆ بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین چوونەتە بەردەم #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و داوا دەکەن بڕیاری ئەژمارنەکردنی نمرەی وانەی کوردی بۆ وەرگرتن لەکۆلێژی زانست و پزیشکی هەڵوەشێندرێتەوە.[2]
- ژمارەیەک ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی دژە جینۆساید بەمەبەستی شەرمەزار کردنی کیمیاباران و جینۆسایدکردنی هاوڵاتیانی کورد لە بەردەم کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداو داوایانکرد پێویستە ئەڵمانیا لەبەرامبەر پێدانی چەکی کیمیاوی بە حکومەتی عێراقی بە فەرمی داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکات.[2]
- ڕاجی بیلیجی، جێگری سەرۆکی گشتی #کۆمەڵەی مافی مرۆڤ# لە تورکیا و هاوکات سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی شاری ئامەد، لە ماڵەکەی خۆیدا لە ئامەد دەستگیرکرا.[3]
- هاوڵاتیانی شارەدێی (سەرشیو)ی سەر بە شاری #مەریوان#، لە بەردەم شارەوانی شاری مەریوان، خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا و ناڕەزاییان دەربڕی لەدژی کەڵەکە کردن و سووتاندنی زبڵەکانی شاری مەریوان.[3]
- دەزگای #ستاندەر# سمینارێکی بۆ #عەبدوڵڵا ئاگرین# و #محەمەد کیانی# لەسەر ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتی و پەکەکە ڕێکخستن.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp