- وەفدێکی باڵای ئەمریکا دەگاتە هەولێر بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی کورد و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانیشیان شەڕی موسڵ و بەشداری پێشمەرگەیە.
- لەئاکامی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا کە یەکێکیان بارهەڵگر بووە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە. ڕوداوەکە لەسەر ڕێگەی سەرەکی سەیدسادق-شارەزور لەنزیک گوندی تەپی کەرەم ڕوویداوە.
- لەسەر ڕێگای گردەگۆزینە – کەلار بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە چوار هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا.
- ئێوارەی ئەمڕۆ، پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر ناوەندێکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان لە جولەمێرگ لە باکوری کوردستان و 20 کەسی دەستگیر کرد، کە پێکهاتوون لە ئەندامان و بەرپرسانی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان.
- ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە ڕایگەیاند، کە لە ناوچەی شەداد لە شەڕێکی سەختدا لە ماوەی سێ ڕۆژ 55 چەتە کوژراون.
- لە هێرشێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا لە پارێزگای ئاگری، 9 ئەندامی هێزە ئەمنییە جیاوازەکانی تورکیا کوژران و سێ سەربازی دیکە و دوو هاوڵاتی مەدەنیش برینداربوون.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 11,666 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !