$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بنەماڵەی هوشمەند عەلیپوور، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی زیندانی #سنە#، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک باسیان لە هەڵوەشاندنەوەی لەسێدارەدانی کوڕەکەیان لە دیوانی باڵای وڵاتدا کرد.[7]
- تەحسین دادڕەس زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی #سەردۆش#ی #مەریوان#، لە زیندانی سنە بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرا.[7]
$باشووری کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە 24 کاژێری ڕابردوو 597 تووشبووی نوێی #کۆرۆنا# دەستنیشانکراون و 27 کەسیش دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.[2]
- سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان / لقی #سلێمانی# لە باخچەی مەڵبەندی ڕۆشنبیری #زانکۆی سلێمانی#، مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ تیپە هونەرییەکان سازکرد.[3]
- #بزووتنەوەی گۆڕان# نامەی پەشیمانی و هەڵوەشاندنەوەی ئاڵای شۆڕش لەلایەن #مەلا بەختیار#ەوە بڵاوکردەوە کە ناوبراو 34 ساڵ لەمەوبەر لەزیندانی یەکێتی نوسیویەتی و تێیدا هەڵوەشاندنەوەی ڕەوتی ئاڵای شۆڕشی ڕاگەیاندووە و دروستکردنی ڕەوتەکەی بەکارێکی هەڵە ناوبردووە. لەبەرامبەر بڵاوکردنەوەی ئەو دەستنووسەی مەلا بەختیار، نوسینگە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوه و ڕایگەیاندووە، بەناوی بەڕێز ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆرانەوە بڵاوکراوەتەوە، گوایە مەلا بەختیار لەرێگەی بەڕێز #فەرەیدون عەبدولقادر#ەوە، داوای کردوە دانپێدانانەکانی بڵاو نەکرێتەوە. ڕایدەگەیێنین ئەو هەواڵە سەراپا دورن لەداوای مەلا بەختیارەوە، ئەگەر کاک فەرەیدونیش لوتفی وایکردوە، لەجوامێری خۆیەوە بوە.[5]
- هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕێککەوتنێکیان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانیان ئیمزا کرد.[6]
- دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکرایکرد، لەسەر کەیسی خوێندنگا ئامادەکراوەکان، گەشتکردن لە ڕاکان سەعید جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی #کەرکووک# و بەڕێوبەری بینای خوێندگاکانی کەرکووک قەدەغەکراوە، لەگەڵ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 23 فەرمانبەر.[8]
- دەستەی دەستپێشخەریی دیموکراتی گەل لە باشوری کوردستان هەڵمەتێکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان بەدروشمی “با داگیرکاریی تێکبشکێنین کوردستان بپارێزین” ڕاگەیاند، لە بەیاننامەیەکیشدا جەختکرایەوە “تا تێکشکانی هەموو هەوڵەکانی داگیرکاریی، ئەم هەڵمەتەمان بەردەوام دەبێت”.[8]
$دەرەوەی کوردستان$
- جۆپیس بۆڕیل نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ تورک بەرەو پچڕاندن دەڕوون و وتی، پێویستە یەکێتی ئەوروپا بڕیاری قوڕس لەدژی تورکیا بدات.[1]
- بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لەگەڵ کرانەوەی بازاڕی گەورە لە ئیستانبوڵ لە سەرەتاکانی مانگی حوزەیران، کە بە ناوەندی دەرەکی بازرگانی زێڕ هەژمار دەکرێت، هاووڵاتیانی تورکیا ڕوویان کردووەتە کڕینی زێڕ و بەهۆی داڕمانی بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلار و داڕمانی سیستمی دارایی وڵاتەکە، ئەو کانزا زەردە وەک پەناگەیەکی ئارام سەیردەکەن.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp