- شەوی ڕابردوو، پێشمەرگە لە باشووری کەرکووک هێرشێکی فراوانی داعش بۆ سەر عوزێرییە و عەتشانە تێکدەشکێنێ و لەو هێرشەدا زیاتر لە 15 چەکداری داعش کوژراون، کە 6 تەرمیان لە بەردەستی پێشمەرگە دان.
- لە کانتۆنی جەزیرە و کۆبانی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە دژی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەردوامن و بەو هۆیەشەوە 21 چەکداری ئەو ڕێکخراوە کوژران و سێ گوندیش ئازادکران.
- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە دوای لێکۆلینەوەیەکی وردو بەدواداچوونی هێزەکانی ئاسایش و هاوکاری هاوڵاتییان، شەوی ڕابردوو توانرا ئەنجامدەری سەرەکی تەقینەوەکەی ڕۆژی 17-04-2015ی شارۆچکەی عەینکاوە دەستگیر بکرێت.
- لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەر لەسەر ڕێگای سەرەکی ئاکرێ- ڕۆڤیا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا و سێ پێشمەرگەش بریندار بوون.
- لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە قەزای چەمچەماڵ بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW تەقە لە سەرنوسەری ڕۆژنامەی چەرمو هەژار بابان دەکرێت.
- ژنێکی تەمەن 22 ساڵ بەناوی زەیتوون عەبدوڵڵا برایم، دانیشتووی گوندی کڵاسوورانی سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە لە نێو ماڵەکەی خۆیدا سووتا. زەیتوون ڕۆژێک لە نەخۆشخانە مایەوە و بەهۆی زۆریی ڕێژەی سووتانەکەی گیانی سپارد.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 16,489 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !