لەشاری#مەهاباد# سەر بەرۆژهەڵاتی داگیرکراوی کوردستان چاوی بەژیان هەڵێناوەو لەمنالییەوەهۆگری موزیکی کوردی بووە.
بەهۆی تێکەڵاوی و نزیک بوونی موزیکی کوردی و فارسی لەیەکتر و هەروەها ڕابواردنی ژیان لەئێران، لەگەڵ مەقامەکانی کوردی و فارسی ئاشنایی پەیدا کردووەو، فێربوون و ژەنینی ئامێری زەرب و بەتایبەت ئامێری دەفی کردۆتەپاڵپشتێکی باش بۆ کارەهونەرییەکەی.
لەساڵی 1990 ئاوارەی هەندەران بووەو لەوڵاتی سوید گیرساوەتەوه. ئەو، هەر لەم وڵاتەبەشێوەیەکی زانستی لەسەر کاری هونەری بەردەوام بووەو بەبەشداری کردن لەزۆر کۆنسێرت و پڕۆگرامی تەلەفزێونیی دا، دەنگی خۆی بەلایەنگرانی هونەر و موزیکی کوردی گەیاندووه.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 11,704 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !