یوسف حەمەد ئەمین یوسف کانی مارانی لەدایکبووی ساڵی 1969، گوندی کانی مارانی دەڤەری بیتوێن.
خوێندنی سەرەتایی لەکانیماران وناوەندیی لەچوارقوڕنە و پەیمانگای مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە.
ساڵی 1987 پلەی شەرەفی ئەندامێتی لە کۆمەڵەی ڕەنجدەراندا وەرگرتووە لەسنوووری کەرتی بیتوێن.
بۆ ماوەی شەش ساڵی تەواو سەرقاڵی وانە وتنەوە بووە وەک مامۆستا لە ناوچەی بیتوێن.
لە ساڵی 1996 بەدواوە لەهەندەران دەژی و بۆ ماوەی شەش ساڵیشە لەفەڕەنسا دەژی.
خوێندکاری تێزێکی سیاسییبووە لە یەکێک لە زانکۆکانی شاری لیل لە باکووری فەڕەنسا.
لە بواری نووسیندا چەندین بابەتی سیاسیی بڵاوکردۆتەوە بەتایبەتیی لەپێگەکانی ئینتەرنێتدا.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,960 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !