ناو: دانا
ناوی باوک: عەبدولجەبار
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
دانا عەبدولجەبار
ناوی تەواوی (دانا عەبدولجەبار شەوکەت)ە، ساڵی 1969 لە #هەولێر# لە دایک بووە، دەرچووی کۆلیژی هونەرەجوانەکانە بەشی مۆسیقا، ساڵی 1987 دەستی بەکاری هونەر کردووە، لە چەندین کۆنسێرت و بەرنامەی تایبەت بەشداری کردووە، چەندین ئەلبومی بڵاو کردۆتەوە لە ساڵەکانی 1990- 1993 جێم مەهێڵە- 1996- 2000 قەدەر- 2002 سەمای دڵ- 2003 دیاری- 2006 تۆ گوڵ نەبووی، یەکێکە لەو هونەرمەندانەی جگە لە تێکستی شاعیران تێکستی خۆشی بەکار هێناوە، ساڵی 2010 ئەلبومێکی گۆرانی بەناوی (خەیاڵ) بڵاو کردۆتەوە و چەند گۆرانییەکیشی لەو ئەلبومە کلیپی کردووە، وەک ئەکتەر لە فیلمی (قەدەر) ڕۆڵی سەرەکی بینیوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,376 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !