ئاودێر محەمەد، گەرمیان: لەوبارەیەوە، بەڕێوەبەری سەنتەری مرواری لەخانەقین، بێریڤان جەبار، بە ئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، ئەو بابەتەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ڕۆشنبیران و مامۆستایانی ئایینی و چالاکوانانی خانەقینی کۆکردووەتەوە لەم سیمینارەدا بەرزی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرەکانە، بەراورد بە ڕێژەی هاوسەرگیری.
هاوکات ئەمیر عەلی ئەندامی لقی خانەقینی یەکێتی لاوانی دیموکراتی لە باشووری کوردستان، کە ڕێکخراوەکەیان هەستابوو بە سازدانی ئەو سیمینارە، بە ئاوێنەنیوزی وت، ئەو ئامارانەی لە دادگاکانەوە دەستیان کەوتووە ئەوە ئاشکرادەکەن جیابوونەوەی هاوسەران 75% زیاترە لە پڕۆسەی هاوسەرگیری.
بێریڤان جەبار وتیشی، لەیەک تێنەگەیشتن و جیاوازی تەمەن هۆکاری زۆربوونی جیابوونەوەی هاوسەرەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا دەستووردانی کەسوکاریان هۆکارێکی تری کاریگەرە.
لای خۆشییەوە ئیخلاس سندی، ئافرەتێکی میدیاکاری بەشداری کۆنفرانسەکە، بە ئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، لەخانەقینو دەوروبەری هێشتا بەزۆر بەشودان هەیە و هەستی پێدەکرێت بۆیە پێم وایە ئەمە یەکێکە لەهۆکارەکان، سەرباری خراپی باری ئابووری.
هاوکات وتەبێژی لیژنەی ئاشتیو هیوا بۆ ئەنانا، زەینەب ئەرکەوازی، جەختی کردەوە کە ڕێژەی جیابوونەوە 75% زیاتر ە لە ڕێَژەی پڕۆسەی هاوسەرگیری.
30-05-2013
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,833 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !