دوو کرێکاری دیکە لە شاری #هەولێر# گیانیان لەدەستداو بەوەش ژمارەی ئەو کرێکارانەی لە سەرەتای 2013وە لەو شارە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 15 کرێکار.
هێمن مامەند، ئاوێنەنیوز: بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان، حەسەن ڕەمەزان، ئەمڕۆ، پێنجشەممە، ئەوەی بۆ ئاوێنەنیوز ڕوونکردەوە کە دوێنێ، چوارشەممە، دوو کرێکار لەدو ڕووداوی جیاوازدا لە شاری هەولێر لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداو هەردو کرێکارەکەش دانیشتووی شاری هەولێر بوون.
حەسەن ڕەمەزان وتیشی، بە گیان لەدەستدانی ئەو کرێکارە، ژمارەی ئەو کرێکارانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەستوری پارێزگای هەولێر گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 15 کرێکار.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان، هۆکاری زیادبوونی گیانلەدەستدانی کرێکارانی گەراندەوە بۆ نەبوونی مەرجی سەلامەتی شوێنی کارکردنی کرێکاران، هاوکات ئەوەشی وت کە بەشێک لەهۆکارەکەش بۆ کەمتەرحەمی کرێکاران خۆیان دەگەڕێتەوە.
27-06-2013
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 16,732 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !