بەپێی ئامارەکانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لەشەش مانگی یەکەمی 2013دا 26 حاڵەتی پێشێلکاری جۆراوجۆر دژی ڕۆژنامەنوسان لەهەرێمی کوردستاندا تۆمارکراوە.
هێمن مامەند، هەولێر: پێشنیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە، سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان ڕاپۆرتی شەش مانگی ڕابردوی خۆی خستەرو سەبارەت به و پێشێلکارییانەی له و ماوەیەدا بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان ئەنجامدراوە.
بڕیاردەری لیژنەی داکۆکیکردن لەئازادی ڕۆژنامەنوسان لەسەندیکای ڕۆژنامەنوسان، جەمال حسێن، بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا لەهەرێمی کوردستان شەش حاڵەتی لێدان بەرامبەر 14 ڕۆژنامەنوس تۆمارکراوە. هاوکات 20 حاڵەتی پێشێلکاری جۆراوجۆری دیکە بەرامبەر 30 ڕۆژنامەنوس ئەنجامدراوە.
ناوبراو ڕونیکردەوە کە بەبەراورد بەشەش مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردو ژمارەی پێشێلکارییەکان کەمیکردووە، بەڵام بەداخەوە ڕێژەی لێدان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان زیادیکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی نۆیەمی لیژنەی داکۆکی لەئازادی ڕۆژنامەنوسان کە 18ی تەمموزی ڕابردو بڵاوکرایەوە، لەشەش مانگی یەکەمی 2012دا 43 پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان ئەنجامدراوە.
بڕیاردەری لیژنەی داکۆکیکردن لەئازادی ڕۆژنامەنوسان وتیشی، "ئەوەی نیگەرانی ئێمەیە جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی وەزارەتی ناوخۆو دەزگا ئەمنییەکانە بەرامبەر ئەنجامنەدانی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو کەس و لایەنانەی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان دەکەن."
- 24-07-2013
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,349 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !