بۆ بنەماڵەی هونەرمەندی گەورەی کورد عەباسی کەمەندی.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد عەباسی کەمەندیمان بیست، لەدڵەوە غەمبار بووین. مردنی مامۆستا عەباسی کەمەندی زیانێکی گەورە بە ڕەوتی هونەر و گۆرانیی کوردی لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان دەگەیەنێت. چونکە مامۆستا کەمەندی لەسەرەتاکانی دەرکەوتن و کاری هونەریدا و بەدرێژایی زیاتر لە نیو سەدە لەمێژووی هونەریی خۆی هەمیشە بە شێوازێکی پڕ لە ڕەسەنایەتی خزمەتی بە هونەر و کولتووری کوردی کردووە.
دوبارە بەناوی خۆم و پەرلەمانی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی بۆ خۆتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان و تەواوی هونەرمەندانی کوردستان دەردەبڕم، هیوادارم ئەمە دواهەمین کۆست و خەم و پەژارەتان بێت.
اناللە وانا الیە ڕاجعون
یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,191 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !