رێکخراوێکی مرۆیی سوریا ڕایگەیاند کە لەسەرەتای هێرشی چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش بۆ سەر کۆبانێ جگە لە کوژراوانی هێرشە ئاسمانییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، زیاتر لە 800 کەس کوژراون.
ئەمڕۆ ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ڕێکخراوێکی مرۆییە ڕایگەیاند کە لەسەرەتای هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر کۆبانێ، زیاتر لە 800 کەس کوژراون.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ژمارەیەکی زۆر چالاکوان و هەواڵنێری لە سوریا هەیە دەڵێت:"لە 16ی ئەیلولی ڕابردووەوە 481 چەکداری داعش لە کۆبانێ کوژراون".
ئاماژەشی بەوەداوە کە 302 شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" و یەکینەکانی پاراستنی ژن "یەپەژە" کە بەرگری لە کۆبانێ دەکەن دژی داعش و 10 کوردی تر و خۆبەخشێکی کورد کە لەگەڵ شەڕڤانان دژی داعش دەجەنگێت گیانیان لەدەست داوە.
رێکخراوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە لە هەمان ماوەدا 21 هاوڵاتی مەدەنی کورد شەهیدبوون و زۆربەی دانیشتوانی شارەکەش بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارەی تورکیا بوون.
شەڕی سەر کوبانێ لە 16ی ئەیلولی ڕابردووەوە دەستی پێکرد کاتێک چەکدارانی داعش کە خەلافەتیان لە ناوچەکانی ژێردەستیان ڕاگەیاندووە، هێرشەکانیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر سنووری تورکیا دەستپێکرد.
- 26-10-2014
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,732 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !