سەرۆکی کوتلەی ڕافیدەین لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرای دەکات تائێستا ژمارەی ئاوارە مەسیحییەکانی پارێزگای موسڵ گەیشتووەتە 120-160 هەزار کەس، کە بەهۆی کۆنترۆڵکردنی ئه و شارو گوندانە لەلایەن خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامی داعشەوە کە زۆرینەی دانیشتوانەکانی مەسیحی بوون.
ئاوێنەنیوز: سەرۆکی کوتلەی ڕافیدەینی مەسیحییەکان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یونادەم کنا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئاوارە مەسیحییەکانی لەبەرزاییەکانی موسڵ کەسیان لەلایەن داعشەوە نەڕفێندراون، بەڵکو ئاوارەکان لەگوندەکانەوە بەره و هەرێمی کوردستان هەڵهاتوون.
بەهۆی ئه و دۆخەوە سەدان خێزانی مەسیحی لەپارێزگای موسڵەوە بەره و پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروو و هەرێمی کوردستان ئاوارە بوون پاش ئاوارەبوونیان داعش دەستی گرت بەسەر هەموو ماڵ و سەروەت و سامانەکانیاندا.
لەماوەی پێشوودا وەزارەتی مافی مرۆڤی عیراق بڵاویکردەوە کە هەندێ لەباڵوێزخانە بیانی و ئەوروپییەکان ئاسانکارییان بۆ کەمە نەتەوەییەکان کردبوو بەمەبەستی پێدانی مافی مانەوەیان.
- 12-12-2014
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,312 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !