محەمەد کەرکووکی
بەپێی ئامارێکی پۆلیس لە ساڵی 2014 لە شاری کەرکووک و دەوروبەری 17 خۆکوژ لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و پشتێنەوە خۆیان تەقاندووەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە خەندانی ڕاگەیاند: "لە ساڵی 2014 دا لە شاری کەرکووک و دەوروبەری 17 خۆکوژ خۆیان تەقاندووەتەوە ئەویش لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و پشتێنی بۆمبڕێژکراوەوە بووە".
وتیشی: "لە شاری کەرکووک لە کۆی 23 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو کە لە شارەکەدا تەقیوەتەوە پێنج له و ئۆتۆمبێلانە تیرۆریستی خۆکوژ خۆیان تیایدا تەقاندووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "هەر لە شارەکەدا چوار تیرۆریست بە پشتێنی بۆمبڕێژکراوەوە خۆیان تەقاندووەتەوە".
سەرچاوە ئەمنییەکە ئەوەشی ئاشکراکرد: "لە دەرەوەی شاری کەرکووک واتە له و قەزا و ناحییانەی کە سەر بە شارەکەیە شەش ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تەقیووەتەوە لەوەش پێنج ئۆتۆمبێلیان خۆکوژ تەقاندویەتییەوە".
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند: "بەهەمانشێوە سێ تیرۆریستی خۆکوژ لە دەرەوەی شاری کەرکووک بە پشتێنی بۆمبڕێژکراوەوە خۆیان تەقاندوەتەوە".
- 05-01-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,203 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !