بەپێی ئەوئامارەی دەست ڕۆژنیوز کەوتووە لەماوەی چوارمانگی ڕابردوو لە سۆران (35) هاووڵاتی سوتاون کە لە نێوانیاندا (15)کەسیان منداڵن و(15) ژنن و (5) یان پیاون، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی سۆرانیش ڕایدەگەیەنێت حاڵەتەکانی سوتان لە سۆران جۆراوجۆرن. مینا تەها بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی سۆران بەڕۆژنیوزی وت" لەسەرەتای ئەم ساڵەوە 35 کەس سوتاون کە 15 ژن و (15) منداڵ و (5) پیاون. وتیشی" زۆرینەی ڕووداوەکان بە ئاوی گەرم بووە تادەگاتە سوتان بەشێوەی ئاگر. لەبارەی سوتانی ئافرەتان چالاکوانانی سۆران هۆشداری دەدەن لە زیادبوونی ڕێژەی سوتان،کەساڵ بە ساڵ ڕووداوەکان ڕووی لە زیادبوونە. ڕۆژنیوز لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەدواداچوونی ورد بۆسەرجەم حاڵەتەکانی سوتان لە سۆران دەکات و هۆکارەکانی بۆ خوێنەرانی ئاشکرا دەکات.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,016 gånger