سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆک و کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان بۆ پەڕڵەمانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکەی
07-06-201507-06-2015 و کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2014، لە
10-04-197310-04-1973 لە شارۆچکەی پالوی سەر بە پارێزگای ئەلعەزیز لە خێزانێکی زازا لەدایک بووە.
لە 23یەمین خولی پەڕڵەمانی تورکیا لەسەر بازنەی ئامەد و لە 24هەمین خولی پەڕڵەمانی تورکیا لەسەر بازنەی
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ وەک پەڕڵەمانتار هەڵبژێردرا.
دەمیرتاش لە ساڵی 2002دا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دوو کچی هەیە بەناوەکانی دەلال و دلدا و لە
ئامەدئامەدی باکووری کوردستان دەژین.
دەمیرتاش و خێزانەکەی
هاوسەرەکەی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی دیجلەی لە ئامەد تەواوکردووە. دەمیرتاش لەبارەی هاوسەرگیرییەکەیەوە دەڵێت: هاوسەرەکەم، کاتێک هاوڕێ و دەزگیرانم بوو، زۆر نازی بۆ دەکردم. زۆرم خۆشدەوێت و بەخۆشەویستی هاوسەرگیرییمان کرد.
دایکی سەڵاحەدین دەمیرتاش هەروەک خۆی دەیگێڕێتەوە بێ ئەوەی بڕوات بۆ قوتابخانە فێری نووسین و خوێندنەوە بووە. لەبەر ئەوەی دایک و باوکی ئازاری زۆریان چەشتووە، سەرەڕای هەژارییان تەواوی منداڵەکانیان ناردووەتە بەر خوێندن. خوشک و براکانی دەمیرتاش بوون بە ئەندازیار پارێزەر و مامۆستا.
دەمیرتاش بەشی یاسای لە زانکۆی ئەنقەرە تەواوکردووە. لەبەر ئەوەی ناچار نەبووە ئامادەی وانەکان بێت تەنیا بۆ تاقیکردنەوەکان چووەتە ئەنقەرە و کاتەکانی تر لە ئامەد لە دوکانەکەی باوکیدا کاری کردووە.
خۆی ئەمڕۆژانە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: باوکم دوکانی دامەزراندنی تۆڕی ئاوی هەبوو، منیش کارم لەگەڵی دەکرد، دەچووم بۆ هەر ماڵێک دەموت لە ئەنقەرە بەشی یاسا دەخوێنم، تووشی سەرسووڕمان دەبوون.
دوای تەواوکردنی بەشی یاسا لە زانکۆی ئەنقەرە، دەمیرتاش بۆ ماوەیەک وەک پارێزەر کاری کردووە.
ژیانی منداڵی و کوردایەتی
دایک و باوکی سەڵاحەدین دەمیرتاش بە کوردی- زازاکی لەنێوان خۆیاندا دواون، بەڵام لەبەر ئەوەی نەیانویستووە منداڵەکانیان دووچاری گرفت ببن، فێری زازاکییان نەکردوون و لەگەڵ ئەواندا بە تورکی قسەیان کردووە. بەو هۆیەوە دەمیرتاش لە منداڵیدا فێری کوردیی نەبووە و لە قۆناغی ئامادەیی بۆی ڕوون دەبێتەوە کە کوردە.
لە ئامادەیی کاتێک لە کاتی یەکێک لە وانەکاندا دەنگی قەرەباڵغییەک دەبیستێت، لە مامۆستا دەپرسێت ئەوە چییە؟ مامۆستاکەش ئەم دەرفەتە دەقۆزێتەوە و بۆ قوتابییەکانی باس دەکات کە ئەم خۆپیشاندانە لە دژی کیمیابارانەکەی
هەڵەبجەهەڵەبجە ڕێکخراوە و باسی ژیانی کوردانیان بۆ دەکات. ئەو کاتە دەمیرتاش دەزانێت کە ئەویش کوردە.
وەک خۆی ئاماژەی پێدەکات، دەمیرتاش، بەدزی دایک و باوکییەوە گوێی لە مۆسیقا و گۆرانی کوردی گرتووە، بەڵام لە ئامادەییدا بەشداری لە چالاکی سیاسیدا نەکردووە.
دوای تەواوکردنی بەشی یاسا لە زانکۆی ئەنقەرە و بەر لەوەی بچێتە ناو ژیانی سیاسییەوە، دەمیرتاش بۆ ماوەیەک وەک پارێزەر کاری کردووە.
سەرەتای کاری سیاسی دەمیرتاش بە بوون بە ئەندامی لقی ئامەدی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ دەستی پێ کرد. دوای ئەوەی
عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیر، سەرۆکی ئەو کاتەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئامەد بە سەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد هەڵبژێردرا، دەمیرتاش بوو بە سەرۆکی ڕێکخراوەکە. لە ماوەی سەرۆکایەتیدا لە ڕێکخراوەکە دەمیرتاش کاری لەسەر دۆسیەی تاوانە بکەر نادیارەکان (فاعل مجهول) کردووە.
دەمیرتاش لە 2007ەوە دوای دامەزراندنی پارتی کۆمەڵگەی دیموکرات (دەتەپە) بەشێوەیەکی چالاکتر درێژەی بە ژیانی سیاسیدا. لە هەڵبژاردنی ئەو ساڵەدا لە ڕێگەی دەتەپەوە خۆی بۆ پەڕڵەمانی تورکیا کاندید کرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا و کرا بە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکە لە پەڕڵەمان.
خۆشەویستیی دەمیرتاش
دوای بڕیاری دادگا بۆ داخستنی دەتەپە، لە
2010 و لە کۆنگرەی پارتی ئاشتی و دیموکراتیدا سەڵاحەدین دەمیرتاش لەگەڵ گوڵتان کشاناکدا بە هاوسەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردران.
لە هەڵبژاردنی 2011شدا دووبارە سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندید کرایەوە و بە ئەندامی 24هەمین خولی پەڕڵەمانی تورکیا هەڵبژێردرایەوە.
لە ماوەی قۆناغی چارەسەرکردنی پرسی کورد و ڕاگەیاندنی ئاگر بەست لەنێوان
پەکەکەپەکەکە و سوپای تورکیا، دەمیرتاش بەردەوام بوو لەسەر بەڕێوەبردنی پارتی ئاشتی و دیموکراتی.
دوای گۆڕانکاری لەناو و شێوازی کارکردنی بەدەپە و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی گەلان (
هەدەپەهەدەپە)، لە کۆنگرەیەکی نائاساییدا هاوشانی فیگەن یوکسەکداغ بە هاوسەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرا.
لە 30ی حوزەیرانی ڕابردوودا لە مەراسیمێکدا کاندیدبوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلانەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕاگەیەنرا و لە وتارێکیدا کە لەو مەراسیمەدا پێشکەشی کرد وتی: دەمانەوێت لەمەودوا وڵاتێک ببینین کە سەرۆکەکەی بەخۆشحاڵییەوە لەلایەن گەلەوە دەستنیشانکرابێت. ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی تەواوی تواناکانی دەوڵەت بخەینە خزمەتی گەلەوە.
لە و هەڵبژاردنەدا دەمیرتاش ڕێژەیەکی باش دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام نەیتوانی لە ڕکبارەکەی کە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانڕەجەب تەیب ئەردۆغان بوو نزیک ببێتەوە.
هەروەها دەمیرتاش بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تەنیا کاندیدی کوردەکان نییە، بەڵکوو کاندیدی تەواوی تورکیایە.
لە ئێستاشدا، دەمیرتاش کە جارێکی تر کاندیدە بۆ پەڕڵەمان و هەوڵی بەدەستهێنانی زیاد لە سەدا 10ی دەنگەکان دەدەن، دەڵێت: من بە تەنیا کاندیدی کوردەکان نیم، بەڵکوو کاندیدی خەڵکی تورکی ستەملێکراویشم، من نوێنەری شیعە، سوننە، چەرکەز و ئەرمەنەکانم. کاندیدی جوتیار و خەڵکی شار و گوندەکانم. خۆم بەکاندیدی هەموو ئەو کەسانە دەزانم کە دەڵێن لەم نیشتمانەدا ئاسوودە نین، ڕازی نین لە دادپەروەریی ئەم دەسەڵاتە. دڵنیابن لە هەموو شوێنێکی تورکیا، لە دەریای ڕەش و لە تراکیاوە تا ناوچەکانی ئیجە، تا دەریای سپی، ئەنادۆڵی ناوین لە هەر شوێنێکی خۆرهەڵات بەرگریمان لە زۆرلێکراوان کردووە.
سەرچاوەکان:
• چاوپێکەوتنی دەمیرتاش لە خەبەر تورک، ڕادیکاڵ ئای ئێم سی تیڤی 2013
• بایۆگرافی دەمیرتاش لە پەڕڵەمانی تورکیا
تێبینی: باوکی ناوی تاهیر و دایکیشی ناوی سادییە.
کاتێک سەڵاحەدین دەمیرتاش منداڵ دەبێت بنەماڵەکەی کۆچ دەکەن بۆ شاری ئامەد.
دەمیرتاش شەش خوشک و برای هەیە. لە ئێستادا نوورەدینی برای گەریلایە. نوورەدینی برای سەڵاحەدین بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخستنەکانی پەکەکە لە زانکۆی مۆغلا لە ساڵی
1991 دەستگیرکرا و ماوەی 13 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا و لە دوای تەواوبوونی وادەی زیندانییەکەی لە ساڵی
2004 ئازاد کرا.
نوورەدینی برای دەمیرتاش لە دوای ئەوەی لە ساڵی
2004 لە زیندان ئازاد دەکرێت لەگەڵ حزبە کوردییەکانی باکووردا دەست بەکاری سیاسی دەکاتەوە. لە ساڵی
2007 دەبێت بە سەرۆکی پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتی (دەتەپە) و بەهۆی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتییەوە، کە کردبوویە ئامانجی سیاسیی حزبەکەی جارێکیتر دەستگیرکرا.
لە دەرفەتێکدا لە دەست هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵدێت و ئێستا گەریلایە.
[1]