ڕۆژنیوز - بەرهەم لەتیف
بەبەراورد بە جەژنی ڕەمەزان، ڕێژەی هاتنی گەشتیار لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا بۆ دەڤەری گەرمیان لە 50% زیادی کردووە. بەرپرسی ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاریش هۆکارەکەی بۆ کردنەوەی ڕێگاوبانەکانی نێوان گەرمیان و باشور و ناوەڕاستی عێرق دەگێڕێتەوە.
ئەنوەر عەبدولقادر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی جەژنی قورباندا، نزیکەی 10 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیاریەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیانیان کردوە، بەمپێیەش بە بەراورد بە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ لە (50%)ی ڕێژە هاتنی گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی دەڤەری گەرمیان زیادی کردوە.
ناوبراو وتیشی: ئەوەش بۆ کردنەوەی ڕێگاوبانەکانی نێوان گەرمیان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەند دەگەڕێتەوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، زیاتر ڕوونکردنەوەی دا و وتی: پێشتر بەشێکی زۆر لە ڕێگاوبانەکان لەدەستی تیرۆریستانی داعش دا بوون و گەشتیاران لەبەر مەترسی ئەمنی نەیانتوانیوە بەئاسانی لە باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە بێنە ناوچە گەشتیارییەکانی دەڤەری گەرمیان، تەنانە ئەو گەشتیارانەشی کە لە مەرزی نێودەوڵتی پەروێزخانەوە ئاودیوی هەرێمی کوردستان دەبوون،
ترسیان لە ڕێگاوبانەکان هەبوو و ئەمەش بوو بە هۆکاری کەمبوونەوەی ڕێژی هاتنی گەشتیاران.[1]
#29-09-2015#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,662 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !