بۆ / هاوشاریانمان.. گەنجە خوێن گەرم و هۆشیار و ئازیزەکانی سەیدسادق
بابەت / ئاگاداری و داواکاری
لە ئێستادا (بینای ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان) لە سەیدسادق تەسلیم بە قائمقام و هێزە ئەمنیەکان کراوە، بۆیە داواتان لی دەکەین تکایە دان بە خوتاندا بگرن و بەهیچ شێوەیەک توندوتیژی و دەست بۆ بینا و ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان نەبەن، لەبەر ئەوەی بینا و مومتەلەکاتەکان موڵکی ئەم شارەن بۆ خزمەتی ئەم شارەیە و هەمووان خزم و دۆست و کەس و کاری یەکدین با چاومان لەیەکتربێت و بە دەستی خۆمان شارەکەمان نەشێوێنین و تێکی نەدەین و باری ئەمنی و دەروونی دانیشتوانی شارەکەمان نەشێوێنین.
بۆیە دوبارە داواتان لی دەکەین با وەک ناوچەکانی تر خۆپیشاندانەکان کارەسات و ماڵویرانی و خوێنی هاوشاریانمان نەڕژێت و دایک و باوکانمان جەرگ بڕاو نەبن.
ئێمە و ئێوەش برا و دۆست و کەسی و کاری یەکترین تکایە هاوکارمان بن تا بارودۆخەکە ئاڵۆز تر و خراپتر نەبێت.
قائمقامێتی قەزای سەیدسادق
10-10-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 12,427 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !