ئەمڕۆ چوار شەممە، 30ی کانوونی یەکەمی 2015، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆی سنووری پارێزگای دهۆکی ڕایگەیاند.
رائیدی مافپەروەر ئازاد تەها وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، ڕایگەیاند: " لە ساڵی 2015دا زیاتر لە یەک هەزار و 200 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویداوە و بەوهۆیەوە 181 کەس گیانیان لە دەستداوە"..
وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک وتیشی:" ئەم ساڵ لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری یەک هەزار و 223 ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویانداوە کە 966یان لە جۆری پێکدادان بوون و 170یان وەرگەڕان بوون، لەگەڵ 87 ڕووداوی لێدان".
بە وتەی ڕائید ئازاد تەها:" له و ڕووانەدا، 181 کەس گیانیان لە دەستداوە کە 140 کەسیان لە ڕەگەزی نێر و 41یان ڕەگەزی مێ بوون، سێ هەزار و 825 برینداریشی لێکەوتووتەوە".
وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، داوای لە تەواوی شۆفێران کرد، پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن بۆ پاراستنی گیان و سامانەکانیان لە مەترسی هەر جۆرە ڕووداوێک.
- 30-12-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,104 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !