پەپێی وتەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم، ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی مەدەنی و سەربازی بەم شێوەیەیە:
حکومەتی هەرێم لە ئیستادا یەک ملیۆن و چوارسەد و یەک هەزار و دووسەد و یانزە مووچەخۆری هەیە (1401211) بەم شێوەیە دابەش بوون:
- 719236 کە فەرمانبەری هەمیشەیین و ڕێژەی 51% ی فەرمانبەران پێکدەهێنێت..
- 229972 فەرمانبەری خانەنشینی هەیە و ڕێژەی 16% مووچەخۆران پێکدەهێنیت..
- 420873 کەس مووچەی چاودێری و بیمەکان وەردەگرن و ڕێژەی 30% مووچەخۆران پێکدەهێنێت..
- 31000 کەسیش بە گرێبەست دامەزراون و مووچە وەدەگرن و ڕێژەی 3% مووچەخۆران پێکدەهێنن..
- (719236) لەناو ئەم ژمارە فەرمانبەر هەمیشەیییەی حکوومەت ژمارەی فەرمانبەرە سەربازییەکان بەم شێوەیەیە:
- 341220 کەس مووچەخۆری سەربازین و ڕێژەی 48% فەرمانبەرە هەمیشەیییەکان پێکدەهێنێت..
- 378141 کە مووچەخۆری مەدەنین و ڕێژەی 52% فەرمانبەرە هەمیشەییەکان پێکدەهێنێت..
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,219 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !