بە داخێکی زۆرەوە ئەوڕۆ ئاگادار بووین بەیان شەفیعی ڕۆڵەی هاوڕێی دێرین و خۆڕاگر مەلەکە مستەفا سوڵتانی و، ڕابەری گیانبەختکردوو، دوکتور جەعفەر شەفیعی، لە کارەساتێکی دڵتەزێندا گیانی لە دەستداوە.
ئەو هەواڵە هەموومانی تاساند، بەیان یادگاری ئینسانترین باوک و دایکێکی خۆڕاگر و خەباتکار بوو کە لە سەختترین ڕۆژەکانی خەبات لە نیو ڕیزەکانی کۆمەڵەدا باڵای کرد و هیوای بەیانیی هەموومان بوو. مەرگی لە ناکاوی بەیان، هەموو برینەکانی بنەماڵەی مستەفا سوڵتانی و شەفیعی و هۆگرانی کۆمەڵەی نوێ کردەوە. ئەو کچی کۆمەڵە و یادگاری ئازیزترین ئازیزان بوو کە بیرەوەری زۆری ڕۆژە سەختەکانی دەهێناینەوە بەرچاومان. بەیانێک کە لەسەر دەستی دادە بەهیە و لە باوەش ئاڵمانە و گۆڕستانی بڕاکانی مستەفا سوڵتانی دارەدارە و پێگرتن فێر بوو، نەدەبوو وا زوو لە ناومان بڕوا.
لە لایەن خۆمان و هەموو ڕیزەکانی کۆمەڵەوە هاوخەمی خۆمان بۆ مەلەکە مستەفا سوڵتانی و بنەماڵەی شەفیعی و مستەفا سوڵتانی دەردەبڕین و سەرخۆشی لە ئەوان و خۆمان و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین. دڵنیاین هەموو ڕیبوارانی ڕێگای کۆمەڵە و کاک فواد، دڵیان لیوانلێوی خەم و هەستیان پڕە لە هاوڕێیەتی و هاودەردی بۆ مەلەکەی خۆڕاگر و تێکۆشەر و ئەو خەمە بە هی خۆیان دەزانن.
بەرز و بەڕێز بێ یادی بەیان شەفیعی
کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
11 خەرمانی 1395 هەتاوی
01-09-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,638 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !