رۆژنیوز - سۆران محەمەد
لە شارەدێی تەقتەقی سەر بە شاری کۆیە، 544 ڕووداوی جۆراوجۆرلە ساڵی ڕابردوو لە تەقتەق تۆمارکراوە، بەڕێوبەری پۆلیسش دەڵێت، هەوڵەکانمان چڕ کردۆتەوە بۆ کەم کردنەوەی ڕووداوەکان.
بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەدێی تەقتەق ئاماری ڕووداوەکان بۆ ڕۆژنیوز ئاشکرا دەکات، کە کۆی ڕووداوە جۆراوە جۆرەکانی 544 ڕووداو بووە.
ڕائید ئەرسەلان بایز، بەڕێوبەری پۆلیسی شارەدێی تەقتەق، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لە ساڵی ڕابردوو 5 تاوانی کوشتن ئەنجامدراوە، حەوت هەوڵی کوشتن هەبووە، 5 ڕووداوی فڕاندنی هاوڵاتیان هەبووە کە 2 کەسیان ژن بوون و 3 کەسیان پیاو بوو،64 حاڵەتی دزیکردن تۆمار کراون، کە پێنجیان دزیی گەورە بوون.
وتشیی: لە ساڵی 2016دا 55 کێشەی خێزانی تۆمار کراوە، 48 ڕووداوی شەڕکردن و 64 ڕووداوی هەڕەشەلێکردن لە هاوڵاتیان، 23 کێشەی خراپ بەکارهێنانی هێڵەکانی پەیوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و 24 حاڵەتی تەڵەکەبازی تۆمار کراون.
ناوبراو وتشی: لە شارەدێی تەقتەق 99 کەس توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون، چوار کەسیان گیانیان لە دەستداوە،95کەسیش بریندار بوون، بەهۆی نزیکبوونی ڕووباری تەقتەق، هەشت ڕووداوی خنکان تۆمارکراوە کە 4 کەسیان لە ڕەگەزی مێ و 4 کەسیان لە ڕەگەزی نێر بوون، 2 ڕووداوی سوتان تۆمارکراون کە هەردوو حاڵەتەکە لە ڕەگەزی مێ بوون، ئەمە سەرەڕایی 189 ڕووداوی جۆراوجۆری تر کە لە سنوری شارەدێی تەقتەق تۆمار کراون، کۆی گشتی ڕووداوەکان دەکاتە 544 ڕوداوی جۆراو جۆر.
ڕائید ئەرسەلان بایز، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هێزەکانمان بە بەردەوام لە ئەرکدان بۆ ئەوەی کەمترین ڕووداو حاڵەتی نەخوازراو ڕوبدات.
30-12-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,999 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !