ساڵی ڕابردوو، بەراورد بە ساڵی 2105 ڕێژەی نەخۆشانی بێ دەست و قاچ لەهەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوه و سێ هەزار و 500 نەخۆشی نوێ لە 2106دا تۆمارکراون.
بەپێی ئاماری #دەزگای مین# کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، لەساڵی ڕابردوو سێ هەزار و 500 نەخۆش لە بنکەکانی سەنتەری دەست و پێی دەستکرد لە سلێمانی و دهۆک و سۆران تۆمارکراون.
محەمەد ئەحمەد سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین ڕایگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو ئەوانە دەگرێتەوە کە بۆ مەبەستی چارەسەر سەردانی ئەو سەنتەرانەیان کردووە بەبەردەوامیش 600 نەخۆشی خەوتوو لەو سەنتەرانە لەژێر چاودێریدان.
هەروەها بەپێی ئاماری دەزگاکە ساڵی ڕابردوو، زیاتر لە 700 دەست و پەل بۆ ئەونەخۆشانە دروستکراوە و سێ هەزار و 214 کەس دەست و قاچی دەستکردیان بۆ چاککراوەتەوە هەروەها زیاتر لە دووهەزار و 500 نەخۆشیش دارئەنیشک و دارەدەست و دارەمل-یان لەو سەنتەرانە وەرگرتووە.
بەوتەی محەمەد ئەحمەد، ئەوسەنتەرانە تەنها کاریان دروستکردن نیە بەڵکو تێیدا ڕاهێنان بەو نەخۆشانەش دەکرێت و تائێستا ئه و زیاتر لەپێنج هەزار کەس له و سەنتەرانە چارەسەری سروشتیان بۆ کراوە.
27-02-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,632 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !