ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ بانگەوازی چالاکی بەپەلەی کرد بۆ ڕێگریکردن لە وێرانکارییەکانی دەوڵەتی #تورک# لە سووری #ئامەد# و بەو مەبەستەش کەمپینێکی کۆکردنەوەی واژۆی دەستپێکرد.
ئەمنستی ئینتەرناشناڵ دوێنێ کەمپینێکی کۆکردنەوەی واژۆی دەستپێکرد بەناوی سەدان هاوڵاتی سووری ئامەد لە مەترسی دەرکران بە زۆرەملی لە ماڵەکانیاندان.
لە دەقی ڕاگەیاندنی کەمپینەکەدا هاتووە: وەزارەتی شارەوانی تورکیا بێ ئەوەی دیالۆگ بکات لەگەڵ هاوڵاتیانی سووری ئامەد، بە زۆرەملی ماڵەکانیان پێ چۆڵ دەکات، لە مانگی کانوونی 2015ەوە بۆ ئازاری ساڵی 2016 لە سووری ئامەد شەڕێکی قووڵ ڕوویدا و هاتوچۆ قەدەغە کرا، زۆربەی هاوڵاتیانی سوور ئاوارەبوون، لە ئازاری ساڵی 2016دا بڕیاری داگیرکردنی 16 گەڕەکی سوور دەرکرا، لە مانگی کانوونی 2016دا بڕیار درا هاوڵاتیانی دوو گەڕەکی عەلی پاشا و لالەبەی گەڕەکە چۆڵ بکەن، لە مانگی ئایارەوە ئۆپەراسیۆنی دەوڵەتی تورک بۆ چۆڵکردنی ئەو دوو گەڕەکە دەستیپێکرد، ئێستا هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان دەرکراون یان ئەوەی ئاو و کارەبایان بڕاوە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە دەوڵەتی تورکیا بێ ئەوەی دیالۆگ بکات لەگەڵ هاوڵاتیان بە زۆرەملی ماڵەکانیان پێ چۆڵ دەکات، ئەم هەڵسوکەوتەی دەوڵەتی تورکیا بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت، بڕینی ئاو و کارەبای هاوڵاتیان کارێکی نایاسایی و دژەمافی هاوڵاتیانە.
لە کۆتاییدا ئەمنستی ئینتەرناشناڵ داوای لە حکومەتی تورک کردووە کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بجوڵێتەوە و بانگەوازی چالاکی بەپەلەشی کرد بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوامبوونی ئەو کردەوانەی حکومەتی تورک.
01-07-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,191 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !