بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ ڕێکەوتی 27ی پووشپەڕی 1396ی هەتاوی،لە شاری #ئیلام# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەسێکی نەناسراو تێزابی ڕژاند بەسەر 3 کەسدا کەدۆخی خەسار بەرکەوتوان نالەبارە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،ماشێنێکی پڕاید لەبەردەم دوکانێکی کەلووپەلی بیناسازی ڕاوەستاوە و پاشان دەچێتە نێو دوکانەکەوە وتێزاب دەکات بەسەر خاوەند دوکان ودوو کەسی دیکەدا وپاش لەوشوێنە ڕادەکات ودوور دەکەوێتەوە.
دەکوترێ کە کێشەی ماڵی وپێنەدانی قەرز بەخاوەن دوکانەکە هۆکاری ڕوودانی ئەم تێزاب ڕژاندنە بووە.
جێگەی تێڕامانە، کەقەیران وگرفتی ئابووری لە ووڵاتی ئێران وهەروەها لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بە کێشەیەکی قوڵ وکارەساتاوی بەچەشنێکە ئاسەواری تێکدەرانە وکاولکاری، ئەم دیاردەیە لەهەموو کەلێن وقوژبنێکی کۆمەڵگای ئێران بەرچاو دەکەوێ و ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هەبوونی هەڵاواردنی چەندد ئەوەندە پتر لەو کێشەو گرفتانە هەڵچەقیووە کە لەهەژاری وبێکارییەوە سەرچاوە دەگرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
19-07-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,476 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !