لەنێو ئاوارەکانی #موسڵ#دا ژمارەیەک منداڵی بێسەرپەرشت هەن، هەندێکیان دایک یان باوکیان کوژراون یاخود بێسەروشوێنن، هەندێکیشیان هەموو کەسوکاریان لەدەستداوە و بەتەنیا ماونەتەوە.
بەپێی سەرژمێریی ئیدارەی کەمپەکانی خازر، حەسەن شام، سێڤدینان، چەمەکۆر و یوتو لە هەرێمی کوردستان، چوار منداڵ لەو کەمپانە هیچ کەسێکیان دیار نییە، زیاتر لە 700 منداڵی دیکەش دایک یان باوکیان بەهۆی شەڕەوە لە موسڵ کوژراون.
لە کەمپی حەسەن شام خانەیەک بۆ ئەو منداڵە بێسەرپەرشتانە کراوەتەوە، کە بەشێوەیەکی کاتی بووەتە پەناگەیەک و تێیدا دەمێننەوە. بەڵام ئەوان دەبێت چاوەڕوانی چارەنووسێکی نادیار بکەن، چونکە نازانرێت ئاگری شەڕ تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت.
زینەی تەمەن نۆ ساڵان و خوشکە تەمەن حەوت ساڵانەکەی لە خانەی بێسەرپەرشیارانی کەمپی حەسەن شام دەمێننەوە. زینە چاوەڕوانی گەڕانەوە دەکات بۆ موسڵ تاوەکو لەگەڵ داپیر و باپیری درێژە بە ژیانی بدات، چونکە لە شەڕی موسڵدا دایک و باوکی لەدەستداوە.
23-07-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,692 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !