کوردۆ ئەحمەد نوێنەری #کۆمەڵی ئیسلامی#ی سەرجەم هاوڵاتیان و خوێنەرانی بەڕێز ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کە: هەندێک لەڕۆژنامەو هەواڵەکان و لاپەڕە (page) و ئەکاونت لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لەژێر ناوی جیاواز باسیان لە هەندێک هەواڵی چەواشەکاری کردووە سەبارەت بەدەرمانخواردنی جەنابی (مامۆستا #عەلی باپیر#) ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کەلەئێستادا بە سەفەرێک گەیشتۆتە دەرەوەی ووڵات،
بەبڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە پەیوەندییەکی زۆرمان پێوە کراوە بۆ ڕاستی ئەم هەواڵە و بۆیە بە پێویستمان زانی ئێمەش هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە ئەم هەواڵە دوورە لەڕاستییەوەو خۆیان به و جۆرە بابەتانەوە سەرگەرم نەکەن.
کوردۆ ئەحمەد
بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەندی ئەورووپا
مەڵبەندی هەندەران
07-11-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,344 gånger