$باکووری کوردستان$
- هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- #کەجەکە#، چەندین زانیاریی و بەڵگەی گرنگی لە بارەی ئەو بەڕێوەبەرە پلەبەرزانەی میت-ی تورکەوە ئاشکراکرد، کە پێشتر لەلایەن گەریلاکانەوە دەستگیرکرابوون. لە ڕاگەیەندراوی کەجەکەدا هاتووە، کە ئەو دوو بەڕێووەبەرە پلەبەرزەی میت لەلایەن شەخسی هاکان فیدان، پلەبەرزترین بەرپرسی میتی تورک ئەرکدارکراون بە فەرمانی ئەردۆغان.[4]
- #لەیلا بیرلیک#، پەرلەمانتاری شرناخی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#، بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە سەرۆک کۆمار، سزای 21 مانگ زیندانی بە سەردا سەپێندرا.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە گوندی #زێوە#ی #پیرانشار#، پێکدادان لەنێوان هێزێکی سەر بە #حیزبی دیموکراتی کوردستان#ی ئێران و هێزەکانی ئێران ڕوویدا و بەپێی زانیارییەکان ژمارەیەک لە هێزەکانی ئێران کوژراون.[3]
- فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردۆتەوە کۆمەڵێک له و کەسانەی لە خۆپیشاندانەکاندا بە تایبەت لە دوایی ڕۆژی هەینییەوە دەستگیرکراون، لە لایەن پارتە بەرهەڵستکارەکانەوە بۆ مەبەستی گێرەشێوێنی، ڕاهێندراون. جەعفەری دەشڵێت ئه و کەسانە سەر بە سێ لایەنی پارتە کوردییەکانی بەرهەڵستکار و لایەنگرانی (شا)ی پێشووی ئێران و گرووپی موجاهیدین بوون، دەستگیرکراون و بە خراپترین شێوە وەڵامی کردەوکانیان وەردەگرنەوە.[1]
- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین هەڵوێستیدا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران گوتی: لەکاتی گونجاودا خەڵکی ئێران پاڵپشتی گەورە لە ئەمریکا دەبینن.[2]
- شوجاع حوسێنزادە بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامی #بانە# نیووز لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا. شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە دەستبەسەرکراوە بە محەممەد ئیبراهیمی تەمەن 50 ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی #کۆنەلاجان#ی پیرانشار ڕاگەیەندراوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- کەناڵی گەلی کوردستانی زمانحاڵی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# بڵاویکردەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاسایشی #سلێمانی# چەند گروپێکی تیرۆرستیان دەستگیرکردوە، کە لەنێویاندا گروپێکی سەر بە #داعش# هەبووە و سەرجەم ئەندامەکانی ژن بوون.[1]
- لە گەڕەکی سەدماڵی شارۆچکەی #کەلار#، گەنجێک بە دەمانچە تەقەی لە خوشک و زاوایەکی کردووە، لەئەنجامدا دوو خوشکی خۆی کوشت و زاواکەشی بریندار کرد.[3]
- ڕۆژنامەیەکی تورکی نزیک لە پارتی دەسەڵاتداری تورکیا ئاشکرایکرد هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ڕازیکردنی تورکیا بەنیازە ناوچەی ئەمنی لەسەر سنوری تورکیا دابمەزرێنێت.[1]
- فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بایکۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەیان کرد کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر #بودجە#.[2]
- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، بەمزووانە حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەست بە گفتوگۆ دەکات. ئاشکرایشی دەکات کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێک لە #هەولێر#ەوە سەردانی بەغدا دەکات. لەبارەی بودجەش دەڵێت دەبی تێبینییەکانی پەرلەمانتارانی کورد و سەرجەم لایەنەکان لەبەرچاوبگیرێن.[3]
- #کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن# و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی #14-04-2018#ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیاری کرد.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، وەفدێکی هاوبەشی #بزووتنەوەی گۆڕان# و #کۆمەڵی ئیسلامی# و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کە #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# سەرۆکایەتی دەکات گەیشتنە بەغدا.[1]
- هاونیشتمانییەکی کورد بەناوی (#ڕەزوان عەبدولوەهاب#) کە خەڵکی گوندی #توڕەق#ی هەولێرە لە بازگەیەکی #موسڵ# بە دەستی چەکدارێکی #حەشدی شەعبی# دەکوژرێت.[3]
- لە سنوری دوبز شەڕو پێکدادان لەنێوان #حەشدی شەعبی# و چەکدارانی داعش ڕویدا و قوربانی لێکەوتوەتەوە.[1]
- حکومەتی کوردستان پڕۆژەیاسای چاکسازی لە #مووچە#ی خانەنشینی نایاسایی ڕادەستی پەرلەمان کرد، بەمنزیکانە پەرلەمان کۆبوونەوەی لەبارەوە دەکات و بڕیاری لەسەر دەدات. دوای پەسەندکردنی لە پەرلەمان پڕۆژەکە مووچەی دەیان هەزار خانەنشینی نایاسایی دەبڕێت، مانگانە زیاتر لە 100 ملیار دینار بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp