نووسەر: دکتۆر عمرو شەریف
وەرگێڕان: مزەفەر عەوڵا قەسرێی
پڕفرۆشترین پەرتووک لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ پەرتووک بۆ ساڵی 2017
ئەم پەرتووکە:
یەکێکە لە ناوازەترین ئەو پەرتووکانەی لە بواری ئیلحاد و بێباوەڕیدا نووسراوە، چونکە بەشی یەکەمی پەرتووکەکە (خودایەک هەیە) لە نووسینی فەیلەسووفی بەریتانی (ئەنتۆنی فلو)ە، کە لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا گەورە و پێشەوای هزری بێباوەڕی بوو لە جیهاندا، بەشی دووەمی پەرتووکەکەش (گەشتەکە تەواو دەکەین) لە نووسینی دکتۆر (عەمرو شەریف)ە، کە یەکێکە لە ناوە درەوشاوەکانی جیهانی هزری نوێی ئایینی و یەکێکە لە بەهێزترین بەرهەڵستکارانی هزری بێباوەڕیی لە ئێستادا.
پەرتووکەکە پەرتووکێکی فەلسەفی زانستی ئایینییە، بە بەڵگەی عەقڵی و لۆژیکی پرسە غەیبییەکانی وەک خودا و پەیام و پەیامبەران و پاداشت و سزا و پرسی ڕۆح دەتوێژێتەوە.
ئەم پەرتووکە سەرەتا پێشەکییەک بۆچوونە نێو باسەکە دەخاتەڕوو، پاشان سەبارەت بە سەرهەلدانی بێباوەڕیی لە جیهاندا دەدوێت. دواتر تەوەرەی یەکەمی پەرتووکەکە سەبارەت بە (ئەننتۆنی فلو)ە، پاشان لەبارەی ڕیگەی دۆزینەوەی خودا و ڕێگە زانستی و فەلسەفی یەکان و باسی تایبەت بە گەردوون و درووست بوونی ژیانەوە دەدوێت.
تەوەرەی دووەمی پەرتووکەکەش، لەبارەی تەواوکردنی گەشتەکەی فلوە لەلایەن دکتۆر عەمرو شەریفەوە، کەتیایدا باس لە ئەفسانە و فەلسەفە و ئایینەکان دەکات و پاشان دێتە سەر زانستەکان و لەنزمترین خاڵی دەست پێدەکات تاوەکوو بەرزترین خاڵی زانست کە تا ئەمڕۆ پێیگەیشتووە و سەبارەت بە دینداریی و دڵ، مێشک، ژیری و ڕوح و پەیوەندی نێوانیان.
Läs boken: گەشتی عەقڵ
Total nedladdning:
6,601 gånger
Vi ber alla författare, översättare och förläggare för att informera oss om de inte är överens att få sina böcker hämtas från Kurdipedia server .
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,647 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !