ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، بەهۆی باشبوونی باری دارایی، حکومەتی هەرێم بودجەیەکی بۆ تەواوکردنی ژمارەیەک بەنداو تەرخانکردوە.
بەپێی ئامارەکانی #وەزارەتی کشتوکاڵ# و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان، 17 بەنداوی بچووک و گەورە و مامناوەندی هەیە لەگەڵ زیاتر لە 97 بۆند، لەکاتێکدا ژمارەیەک بەنداو و بۆندەکان لەژێر دیزاین و تەواوکردندان.
خەڵەف ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ دواڕۆژ ئەوەدەخاتەڕوو، بەهۆی باشبوونی باری دارایی هەرێم و ناردنی پارە لە لایەن بەغداوە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تەواوکردنی کارەکانی ژمارەیەک بەنداو، بودجەی پێویستی تەرخانکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەمەبەستی گلدانەوەی ئاوی زیاتر و دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکانی داهاتوو، پێویستە بەزووترین کات دەستبکرێت بە تەواوکردنی سێ بەنداوی گەورە لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر کە لە ئێستادا لەژێر کارکردندایە، هەربۆیە تەواوکردنی ئه و بەنداوانەش لە ئەولەویەتی کارەکانی حکومەت دەبێت و بودجەشی بۆ تەرخانکراوە.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو، ئاشکرایدەکات، بۆئەوەی هەرێمی کوردستان ئاسایشی ئاو بۆ نەوەکانی داهاتووش پارێزراوبکات، پێویستی بە دروستکردنی زیاتری بەنداوی گەورە و بچووک و مامناوەند هەیە.
ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشی بەنداو و کۆگاکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەئێستادا لە هەرێمی کوردستان تەنها 17 بەنداوی بچووک و گەورە و مامناوەندی هەیە لەگەڵ زیاتر لە 97 بۆند، لەکاتێکدا دەبووایە ژمارەی بەنداو و بۆندەکان زیاتر بووایە لە 500.[1]
#26-04-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,071 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !