ئاستی هەناردەکانی باکووری کوردستان لە 2018دا بەڕێژەی 5.6% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 8 ملیار و 480 ملیۆن دۆلار.
ئەحمەد فیکرەت کیلەجی، سەرۆکی یەکێتی هەناردەکارانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵ ڕایگەیاند، ئەو هەناردەیەی لە باکووری کوردستان لە ساڵی 2018 ئەنجامدراون بەراورد بە ساڵی 2017 بەڕێژەی 5.6% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 8 ملیار و 480 ملیۆن دۆلار.
کیلەجی لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، شاری دیلۆک پێگەیەکی گرنگی بواری هەناردەکردنی لە ناوچەکەدا هەیە و هەمیشە بڕی هەناردە و هاوردەی ئەو شارە زیادبووە.
سەرۆکی یەکێتی هەناردەکارانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵ دەڵێت، بەپێویستی دەزانێت بۆ ئەوەی دیلۆک زیاتر لەم بوارەدا سەرکەوتوو بێت، دەبێتدەزگا پەیوەندیدارەکان پێکەوە کار بکەن.
سەرۆکی یەکێتی هەناردەکارانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵ ئاماژەی بەوەشداوە، عێراق، ئەمریکا، سووریا، ئیتالیا، سعودیە، ئێران، بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئیسرائیل و لیبیا لە بواری هەناردەکردن لە ڕیزبەندی پێشەوەن لە ناوچەکەدا.[1]
#05-01-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,995 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !