حاڵەتەکانی دزیکردنی ئۆتۆمبێل و دزیکردن لە ماڵان و بازاڕو تەنانەت مزگەوتەکانیش لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# پەرەی سەندووە، بەپێی ئامارێکی پۆلیسی قەزاکە تەنها لە مانگی ڕابردوودا، 19 حاڵەتی دزیکردن هەبووە، پۆلیس و ئاسایش ڕێوشوێنەکانی چڕتر کردوەتەوە بۆ بەرگرتن لە پەرەسەندنی زیاتری حاڵەتەکانی دزیکردن.
ماوەیەکە حاڵەتەکانی دزیکردن لە چەمچەماڵ پەرەیان سەندوە، لەنێویاندا دزینی ئۆتۆمبێل.
ئەمە گەڕەکی سەر شەقامە لە قەزای چەمچەماڵ کە بە شەقامی عیادەکان ناسراوە. لێرە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتی زانا عەلی دزراوە.
ئەگەرچی زانا سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە، بەڵام تائێستا هیچ هەواڵێک لە ئۆتۆمبێلەکەی نییە.
دزینی ئۆتۆمبێلەکەی زانا عەلی، لەچوارچێوەی پەرەسەندنی حاڵەتەکانی دزیکردندایە لە قەزاکە، کە چەندین حاڵەتی هەمەجۆری دزیکردن لە ماڵان و دوکان و بازاڕەکان ڕوویداوە، تەنانەت لەناو مزگەوتەکانیش چەند حاڵەتێک تۆمارکراوە.
مانگی ڕابردوو 19 حاڵەتی دزیکردن تۆمارکراوە کە چوار سکاڵایان لە سەر دزینی ئۆتۆمبیل بووە، ئیدارەی قەزاکە ڕێوشوێنەکانی چڕکردوەتەوە بۆ بەرگرتن لە پەرەسەندنی زیاتری حاڵەتەکانی دزیکردن و مەفرەزەکانی پۆلیس و ئاسایش شەوانە ئێشگکری دەکەن.
بەهۆی قەیرانی دارایی و بێکارییەوە چەند دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان پەرەیان سەندوە، لەنێویاندا دزی و کوشتن و خۆکوشتن، کە لە ساڵانی قەیرانی داراییدا پەڕاوەکانی پۆلیس پڕبوون لە تۆماری ڕووداوە نەخوازراوەکان.[1]
#01-02-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,658 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !