ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد سیخووڕێکیان بەسزاگەیاندووە کە کاری بۆ دەزگەی هەواڵگریی تورکیا کردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، (لە ماوەی ڕابردوودا #شەڕڤان#انمان ئاستی چالاکییەکانیان لە دژی داگیرکەران بەرز کردووەتەوە. دەوڵەتی تورکیش بۆ ئاشکراکردنی شوێنی شەڕڤانانی ئێمە سیخووڕ بەکاردێنێت.)
(یەکێک له و سیخووڕانە چەتەیەکە بە ناوی مەحموود ئەبوو ستێف کە خەڵکی ناوچەی سەهل ئەلغاب-ی شاری حەما-یە. زۆر جار هەوڵی داوە لە شەڕڤانان نزیک بێتەوە و فریویان بدات. بەڵام دەستگیر کرا و لێپێچینەوەی لەگەڵ کرا. لە 13ی ئاداری 2019\22ی ڕەشەمە لە شاری عەزاز دانی بەوەدا نا کە کاری لەگەڵ دەزگەی هەواڵگریی تورکیا کردووە. دوای دانپێدانان کوژرا.)
لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەی ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتووندا هاتووە، (ئێمە هۆشداری دەدەینە ئه و خائینانە و جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە هەوڵەکانیان ئاشکران و بەسزا دەگەیەنرێن. هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە هەتا ئه و کاتەی سەرلەنوێ دادگەی سیڤیل لە #عەفرین# لە لایەن دانیشتوانەکەیەوە دادەمەزرێتەوە، بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان.)[1]
#14-03-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,727 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !