ئالان کوردی ئەو منداڵە تەمەن سێ ساڵە، کۆچبەرە بوو کە لەگەڵ خێزانەکایەن کاتی شەڕی
داعشداعش ساڵی 2015، لە ڕۆژاوای کوردستانەوە هەڵهاتن بەرەو تورکیا و دواتر دەیانویست دەربازیان بێت بۆ ئەوروپا.
ئالان، دواتر لەلایەن جەندرمەیەکی تورکەوە لە کەنار دەریایەکی شاری بۆرمای تورکیا، لە 2ی سێپتەمبەری
2015 بەخنکاوی دەدۆزرێتەوە.
ئالان دیمەنێکی زۆرتراژیدیای لای هەموو جیهان درووستکرد، کە هەروەک بڵێی خەوی لێکەوتبێت دەردەکەوت، ئەم دیمەنە هەرای زۆری نایەوە لەسەر سیاسەتی نێودەوڵەتی لە جیهان و سیاسەتی دژ بە کۆچبەران و شەڕی داعش.
ئالان بوو بە سنبولی قوربانیانی کۆچبەران. ئەوەی جێی ناخۆشی بوو دایک و برایەکەی تەمەن پێنج ساڵانەشی خنکان، تەنیا باوکیان دەربازی ببوو، دواتر لە ڕێی سەفارەتی کەنەدییەوە باوکی ئالان مافی مانەوەیان پێبەخشی لەو وڵاتە، بەڵام ڕەتی کردەوە، مافی مانەوەی لە ڕێگای خۆشکەکەیەوە بۆ فەراهام کرا کە چەند ساڵێک بوو لە کەنەدا دەژیا،
خێزانی ئالان کوردی ناوی ئەیلانیان ڕەت کردەوە کە دەزگامێدیاکانی تورکی ئالانیان بە ناوی ئەیلان ناساند، باوکی ڕازی نەبوو ئەو ناوە تورکییە ببێتە ناوی ئەیلان.
پاشان باوکی ئەیلان، بەیەکجاری گەڕایەوە ڕۆئاوای کوردستان لە
کوبانێکوبانێ لە
04-09-202504-09-2025 تەرمی خێزان و منداڵەکانی هەر لەوێ بە خاک سپاردن
[1].
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,032 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !