بەپێی نوێترین ئامار (2018) لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق
سلێمانیسلێمانی نزمترین ڕێژەی هەژاری تێدایە کە 4%ه و بەرزترین ڕێژەش لە پارێزگای موسەنایه و گەیشتوەتە 52%.
ماجیدە تەمیمی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سائیرون و لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە قەبارەی بودجەی چەند ساڵی ڕابردووی عیراق و ڕێژەی هەژاری لە پارێزگاکاندا کردو ڕایگەیاند: لە ساڵی 2017 دا ڕێژەی بێکاری گەیشتوەتە 13% و ڕێژەی هەژاریش بۆ 20% بەرزبوەتەوە.
لەبەشێکی تری کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی بە ژمارە ڕێژەی هەژاری سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە خستەڕوو، ڕایگەیاند: ڕێژەی هەژاری لەپارێزگای موسەنا لەسەر ئاستی عیراق ڕیزبەندی یەکەمی وەرگرتوه و گەیشتوەتە 52%و دوای ئەویش دیوانیەیە بە نزیکەی 48%، هەروەها پارێزگای میسانیش ڕێژەی هەژاری تێیدا 45%ه و نیوەی دانیشتوانەکەی هەژارن.
رونیشیکردەوە، ڕێژەی هەژاری لە کەربەلا گەیشتوەتە 14%، لەکاتێکدا بەپێی ئه و داهاتەی ساڵانە لە بۆنە ئاینییەکاندا دەستی دەکەوێت دەبوایە ڕێژەکە 0% بوایە، هەروەها پارێزگای نەجەفیش ڕێژەی هەژاری 13%یە.
لەبارەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە ئه و پەرلەمانتارە نایشارێتەوە کە ڕێژەی هەژاری لەئاستێکی نزمدایە، دەڵێت: لەهەرێمی کوردستان لەڕیزبەندی ڕێژەی هەژاریدا پارێزگای
دهۆکدهۆک لەبەرزترین ئاستدایه و گەیشتوەتە 8%، بەڵام سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق ڕێژەی هەژاری تێیدا نزمترین ئاستە کە تەنها 4%ە، هەروەها لە
هەولێرهەولێریش ڕێژەکە 6%ه و
کەرکووککەرکووکیش 7%ە.
[1]
رێژەی هەژاری لە شارەکانی باشووری کوردستان و عێراقدا
|
|
|
|
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,362 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !