ناوی نوسەر: عەبدولعەلیم عەبدولڕەحمان خزر
وەرگێر: نازم عەبدوڵڵا
ئەم کتێبە دید و بۆچوون و میتۆدی مسوڵمانان لە نووسینەوەی مێژوودا دەخاتە پێشچاو، لە هەمان کاتدا بەراوردێکە لە نێوان نووسینەوەی مێژوو لەسەر دەستی مێژوونووسە مسوڵمانەکان لەلایەک و مێژوونووسە ڕۆژهەڵاتناس و ڕۆژئاواییەکان لە لایەکی ترەوە.
نووسەر لەبەشەکانی ئەم کتێبەدا دەگاتە ئەو ڕاستییەی کە لە دوای ئەوەی لە جیهانی هاوچەرخماندا چەندین میتۆدی (لادەر) کاروباری هزری مێژوویان لە شارستانیەتی ئیسلامیدا شێواندووە و چەندین هەوری تاریکیان لە ئاسۆیدا وێنا کردوە، بە جۆرێک ڕەسەنایەتی و گشتگیریی ون کردووە، بۆیە لە نووسینەوەی مێژوودا گەڕانەوە بۆ میتۆدی ئیسلامی پێویستییەکی هاوچەرخە. [1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,434 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !