- 10-04-2020
- 09-04-2020
- 08-04-2020
- 07-04-2020
- 06-04-2020
- 05-04-2020
- 04-04-2020
- 03-04-2020
- 02-04-2020
- 01-04-2020
- 31-03-2020
- 30-03-2020
- 29-03-2020
- 28-03-2020
- 27-03-2020
- 26-03-2020
- 25-03-2020
- 24-03-2020
- 23-03-2020
- 22-03-2020
- 21-03-2020
- 20-03-2020
- 19-03-2020
- 18-03-2020
- 17-03-2020
- 16-03-2020
- 15-03-2020
- 14-03-2020
- 13-03-2020
- 12-03-2020
11-04-2020
- 12-04-2020
- 13-04-2020
- 14-04-2020
- 15-04-2020
- 16-04-2020
- 17-04-2020
- 18-04-2020
- 19-04-2020
- 20-04-2020
- 21-04-2020
- 22-04-2020
- 23-04-2020
- 24-04-2020
- 25-04-2020
- 26-04-2020
- 27-04-2020
- 28-04-2020
- 29-04-2020
- 30-04-2020
- 01-05-2020
- 02-05-2020
- 03-05-2020
- 04-05-2020
- 05-05-2020
- 06-05-2020
- 07-05-2020
- 08-05-2020
- 09-05-2020
- 10-05-2020
- 11-05-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- حوکمی ئێعدامی
مستەفا سەلیمیمستەفا سەلیمی، زیندانیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی
سەقزسەقز جێبەجێ کرا. ئەو زیندانییە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ ژووری تاکەکەسیی گوازرابووە. ئەو زیندانییە پاش ناڕەزایەتیی زیندانییان لە زیندانی سەقز، توانی لە زیندان هەڵبێت؛ بە وتەی ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مافی مرۆیی کورد، ناوبراو پاش هەڵاتن لە زیندانی سەقز لە هەرێمی کوردستان دەسبەسەر دەکرێت و دواتر ڕادەستی حکوومەتی ئێران دەکرێتەوە.
[4]
- لقی 101ی دادگای کەیفەریی 2ی شاری
مەریوانمەریوان وریا دلئەنگیز، چالاکی مەدەنیی کورد، بە 4 مانگ زیندان و لێدانی 24 زەربە قامچی مەحکووم کرد. ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتیی تاوانبار کراوە.[4]
باشووری کوردستان
- دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەلایەن
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستیەوە سەبارەت بەگیانلەدەستدانی ژنێکی تەمەن 65 ساڵان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەندروستی
سلێمانیسلێمانی ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێ هۆکارەکەی جەڵتەی دڵ بووە نەک ڤایرۆسی
کۆڕۆناکۆڕۆنا.
[3]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 5 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، 3 ئافرەت و پیاوێک لە پارێزگای سلێمانی کە دانیشتووی ناو شاری سلێمانی و
چەمچەماڵچەمچەماڵ و بازیانن و تووشبووی پێنجەم لە پارێزگای هەولێر پیاوە و دانیشتووی ناو شاری هەولێرە. هەموو تووشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون.
[6]
- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی
هەولێرهەولێر ڕایدەگەیێنێت، تووشبوویەکی کۆرۆنا کە خۆی شێرپەنجەی هەبوو، بەتەواوی لە ڤایرۆسەکە چاکبووەتەوە.
[2]سەنتەرەکانی پشکنینی کۆرۆنا لە ڕانیە و سۆران کەوتنەکار
- سەنتەرەکانی پشکنینی کۆرۆنا لە
سۆرانسۆران و
ڕانیەڕانیە کەوتنەکار و بەڕێوەبەری تەندروستی سۆرانیش ڕایگەیاند، لە توانایاندایە ڕۆژانە 150 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن.
[5]
- بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕاگەیێندراوێک لەبارەی مستەفا سەلیمی بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت هیچ داتایەک بەناوی مستەفا سەلیمی لەناو تۆماری بەردەست ئاسایشی سلێمانی و نشینگە و دەروازە سنوورییەکان بەردەست نییە و ئێمە هیچ کەسێک بەو ناوە ناناسین.[2]
- پشکنینی کەسوکار و کەسانی نزیک لە تووشبوەکانی
بازیانبازیان نێگەتیڤ بون و هەتا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تر لە بازیان تۆمار نەکراوە.[3]
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک پردی چوار لە باشووری کەرکووک، بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێکی پۆلیسدا تەقییەوە و ئەفسەرەکە و دوو لە پاسەوانەکانی برینداربوون.[2]
-
دەزگای ڕوانگەدەزگای ڕوانگە هەڵمەتێکی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردنی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان دەستپێدەکات، کە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی و پێداویستی ڕۆژانەن بۆ پێنج هەزار خێزان و بەشی زیاتر لە دوو مانگی خێزانێکی چوار کەسی دەکات.[2]
- تەندروستی کەرکووک پێنج حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنای لەشارەکە ڕاگەیاند.[3]
- بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆەوە زۆربەی دووکانەکانی نێو بازاڕی شاری
دهۆکدهۆک داخراون. بەشێکیان تەنانەت هێشتا کەلوپەلەکانیان تەنیا لە ڕێگەی پەردەیەکەوە داپۆشیووە. هێزی ئەمنی 24 کاژێر ئەرکی پاراستنی بازاڕەکەی لە ئەستۆدایە و پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، مانگێکە هیچ ڕووداوێکی دزیکردن لە تۆمار نەکراوە، لە کاتیکدا ساڵی ڕابردوو مانگانە نزیکەی 50 ڕووداوی دزیکردن هەبووە.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە قۆڵایی یەک کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ناوچەی بلبلی
عەفرینعەفرین دەستی بە دروستکردنی دیواری کۆنکریتی و تەلی دڕکاوی کردووە.
[1]سوپای داگیرکەری تورک لە بلبل دەستی بە دروستکردنی دیوار کرد
دەرەوەی کوردستان
- وەزیری ناوخۆی عێراق لەبارەی دەستدرێژیکردنە سەر ژنەکەی پردێ هاتە دەنگ و فەرمانیداوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکە پێکبهێندرێت و لەماوەی 72 کاژێردا کارەکانی تەواو بکات.[2]
- لیژنەی ژنان و کاروباری خێزانی و منداڵان لە پەرلەمانی عێراق بەتوندی ئیدانەی دەستدریژی کردنە سەر ئەو ژنە خاوەن پێداویستیە تایبەتەی کرد کە پۆلیسێک و چەند چەکدارێکی سەر بە حەشدی تورکمانی لە شارۆچکەی
پردێپردێ لە پارێزگای
کەرکووککەرکووک ئەنجامیاندابوو و ڤیدێوی دەستدرێژیەکەیان بڵاوکردبووەوە.[1]
- وەزارەتی تەندروستیی عێڕاق ڕایگەیاند، لە ئەنجامی پشکنینی تیمە پزیشکیەکانیان بۆ چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێڕاق دەرکەوتوە 47 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ئەمەش وا دەکات کۆی گشتیی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە عێڕاق بگاتە
1279 کەس.[1]
-
تارا ڕەسوڵتارا ڕەسوڵ خانمە هونەرمەندی کورد، لە وڵاتی سوید، هاوکاری بەساڵاچوان دەکات، بەم هۆیەوە وەزیری دەرەوەی سوید بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوەدەکات و سوپاسی ئەو هەڵوێستە مرۆڤانەیەی دەکات.[2]
- نزیکەی 300 خوێندکاری هەرێمی کوردستان لە تورکیا گیریان خواردووە و بەهۆی گرتنەبەری ڕێکارەکان دژی کۆرۆنا ناتوانن بگەڕێنەوە. هاوکات بەشە ناوخۆییەکانیشیان داخراون و بەشێکیان کێشەی شوێنی مانەوەیان هەیە، خێزانەکانیشیان ناتوانن پارەیان بۆ بنێرن و هاوکارییان بکەن. خوێندکارەکان داوا لە حکومەت دەکەن هاوکاریان بن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە.[2]
- بە پێی ئاماری بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا، لەو وڵاتە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 95 کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. بەم پێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە تورکیا گەیشتووەتە
1101 کەس. هاوکات بە پێی ئامارە فەرمیەکان ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە 52 هەزار و 167 کەس.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Händelseförlopp