وەکوو کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) بە بۆنەی کۆچی دوایی #مریەم قازی# کچی مینا قازی و پێشەوا قازی محەمەد، سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی گەلی کورد و بەتایبەت بنەماڵەی سەربەرزیان دەکەین. بێگومان لە دەستدانی کەسایەتیی وەکوو مریەم قازی کۆستێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و بەتایبەتی ژنی کورد کە میراتگری کۆماری کورستان و هەر وەها خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەرگایەک بوو بۆ نزیک کردنەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و بەتایبەت ڕۆڵ و پێگەی ژنان بە پێشەنگایەتی مینا قازی لە کۆماری کوردستان و پەروەردە کردن و پێگەیاندنی ژنان خاوەن گرینگییەکی مێژووییە، لە ئێستا دا خەبات و تێکۆشانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان میراتی ئەوانە و ئێمەش هەتا گەیشتن بە خەون و ئاواتەکانیان کە کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسانە لە خەبات و تێکۆشان ناوەستین و ئاستی تێکۆشانمان بڵیندتر و ڕێگایان بەردەوام دەکەین.
لە کۆتاییدا جارێکی دیکە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزیان و هەر وەها گەلی کورد دەکەین و هیوای سەبووریان بۆ دەخوازین.
کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)[1]
#17-03-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,312 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !