- 14-05-2020
- 13-05-2020
- 12-05-2020
- 11-05-2020
- 10-05-2020
- 09-05-2020
- 08-05-2020
- 07-05-2020
- 06-05-2020
- 05-05-2020
- 04-05-2020
- 03-05-2020
- 02-05-2020
- 01-05-2020
- 30-04-2020
- 29-04-2020
- 28-04-2020
- 27-04-2020
- 26-04-2020
- 25-04-2020
- 24-04-2020
- 23-04-2020
- 22-04-2020
- 21-04-2020
- 20-04-2020
- 19-04-2020
- 18-04-2020
- 17-04-2020
- 16-04-2020
- 15-04-2020
15-05-2020
- 16-05-2020
- 17-05-2020
- 18-05-2020
- 19-05-2020
- 20-05-2020
- 21-05-2020
- 22-05-2020
- 23-05-2020
- 24-05-2020
- 25-05-2020
- 26-05-2020
- 27-05-2020
- 28-05-2020
- 29-05-2020
- 30-05-2020
- 31-05-2020
- 01-06-2020
- 02-06-2020
- 03-06-2020
- 04-06-2020
- 05-06-2020
- 06-06-2020
- 07-06-2020
- 08-06-2020
- 09-06-2020
- 10-06-2020
- 11-06-2020
- 12-06-2020
- 13-06-2020
- 14-06-2020
باکووری کوردستان
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵیانکوتایە سەر شارەوانییەکانی
هەدەپەهەدەپە لە شارەکانی ئیدر، سێرت و خانا هەولێلی سەر بە سێرت و داگیریان کردن. پۆلیس گەمارۆی بینای شارەوانییەکانیان داوە و هاوسەرۆکانی ئەو شارەوانییانە لەسەر کارەکانیان دەرکران و دەستگیر کران، لە شوێنی ئەوان خۆسەپێنەر دانران.
[3]داگیرکەری تورک چوار هاوسەرۆکی شارەوانی هەدەپەی لەسەر کارەکانیان دورخستەوە و دەستگیری کردن
- پۆلیس و جەندرمە و سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوەندی قەلقەلیی
وانوان و ناوچەکانی دەورووبەری لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و 43 کەسیان دەستگیرکرد. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بورهان ئاتماجا هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەکەیە و ژمارەیەک سیاسەتمەداری کوردیش لە ناو دەستگیرکراوەکاندان.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پەروەردەی
کرماشانکرماشان بڕیاری دەرکرد کە خوێندکاران سەربەستن لەوەی کە دەوام بکەن یان نەکەن، بەڵام مامۆستایان دەبێت دەوام بکەن. ئەم بڕیارە لە سبەینێوە دەستپێدەکات.
[2]
- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ملەی تەتەی هەورامان تەقەیان لە
کۆڵبەرکۆڵبەران کردوە و لە ئاکامدا دو کۆڵبەر بە سەختی برینداربون.
[5]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەباس سدیقی خەڵکی گوندی شێلم جاڕان سەر بە ناوچەی لاجانی
پیرانشارپیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەیی یاسایی بووە و هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان ئازار و ئەشکەنجە داوە.
[8]
باشووری کوردستان
- دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەحمەد عەدنان و ئەحمەد عەباس کە کاسبکاران و کوردن، لە گوندی یوسف بەگی سەر بە خانەقین ڕفێندراون و لەبەرامبەر ئازادکردنیان داوای 20 دەفتەر دۆلار لە کەسوکارەکەی دەکرێت.
[7]
- ڕێکخراوی
داعشداعش بەرپرسیارێتی خۆی لە سووتاندنی گەنمی جووتیارانی سنووری خانەقین ڕاگەیاند و چەند وێنەیەکیان لە پێگە تایبەتەکانی لە تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوکردەوە، لە دیمەنەکانیاندا ساتی ئاگرخستنەوە لە گەنمی جووتیاران لەلایەن چەکدارەکانییەوە نیشان دەدات.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
-
وەزارەتی ئەوقافوەزارەتی ئەوقاف بڕیاریدا کە ئەمڕۆ بۆ نوێژی هەینی دەرگای مزگەوتەکانی باشووری کوردستان بکاتەوە.
[1]یەکەم نوێژی هەینی دوای کەرەنتینە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
- شەوی ڕابردوو گروپێک چەکداری نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە گوندی موبارەک لە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە و کەسێکیان بەسەختیی بریندار کرد، دواتر لەکاتی گواستنەوەی لە نەخۆشخانەی خانەقینەوە بۆ
سلێمانیسلێمانی، لەڕێگا گیانی لەدەستدا. هەر لەکاتی هێرشەکەدا ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خەڵکی گوندەکە و چەکدارەکان هاتووەتە ئاراوە و لە ئەنجامدا گوندنشینێکی دیکە بریندار بووە. بۆ بەهاناوەچوونی خەڵکی گوندی موبارەک، هێزێکی سەر بە لیوای 23ی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی بەرەو گوندەکە بەڕێکەوتن، بەڵام لەڕێگادا بۆمبی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە چەکدارێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.[3]
- لە گووندی زەنقەڕی کاکەیی لەسنووری داقووق 200 دۆنم دەغڵوودانی جووتیارێکی کورد سووتێنرا.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- حەفارەیەکی سوپای تورکی داگیرکەر لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ لێلیکانی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا تەقێنرایەوە و بەو هۆیەوە حەفارەکە بە تەواوەتی تێکشکێنرا و شۆفێرەکەی و سەربازێکی پاسەوانی حەفارەکەش کوژران.[6]
- محەمەد خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەگەر مەترسی
کۆرۆناکۆرۆنا بەرزببێتەوه و ژمارەی حاڵەتەکان چەندهێندە بێتەوە، بێگومان هەمو ئه و ڕێکارانەی کە پێویستە بگیرێنەبەر، دەیانگرینەبەر وەکوداخستنی دەوام بەشێوەیەکی یەکجاری و داخستنی بازاڕ. دەشڵێت: بەڵام تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێک نییە بۆ دوبارە سەپاندنەوەی قەدەغەی هاتۆچۆ.[5]
- پرۆژەی
باخچەی ئاژەڵانباخچەی ئاژەڵان لە شاری
هەولێرهەولێر کرایەوە و بەڕێوەبەری هونەری باخچەکە ڕایگەیاند، کردنەوەی باخچەکە سەرەتاییەو بۆ ڕۆژانی جەژن، بەشێوەیەکی ڕەسمی، بەڕوی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە.[5] (بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە ڕێگەی دوو فڕۆکەوە 139 هاونیشتمانی لە سوێد و 84ی دیکە لە ئیماراتەوە کە بەهۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئەوروپا و ئیمارات گیریان خواردبوو، گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک نیوەڕۆی ئەمڕۆ زەوی کشتوکاڵیەکانی گوندەکانی فەیسەلیە و ڕیحانیەی تل تەمری سووتاند.[6]
- چالاکڤانانی شارۆچکەی شەڕا لە
عەفرینعەفرین ڕایانگەیاند، چەکدارە هاوردەکراوەکان، چەندینجار هەوڵیانداوە گۆڕستانی قەرەجەرنەی شارۆچکەکە بکەنە شوێنی مانەوەی ئاژەڵەکانیان. لەکاتێکدا گۆڕستانەکە لەلایەن خەڵکی عەفرین پیرۆزییەکی تایبەتی هەیە و وەک سیمبووڵی ئایینی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و بایەخی پێدەدەن.[4]
- لیرەی سووری بەردەوامە لە لەدەستدانی بەهاکەی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش بووەتە هۆی دروستکردنی ناسەقامگیری لە بازاڕەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا. ئێستا یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە
1700 لیرەی سووری مامەڵەی پێوەدەکرێت و، بەراورد بە ساڵێک لەمەوبەر نرخی دۆلار بەرامبەر بە لیرەی سووری دوو هێندە بووەتەوە.[4]
دەرەوەی کوردستان
- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ نوێترین ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە تیایدا 48 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە شەش هەزار و 902 کەس.[3]
- بەرپرسانی تورک ڕایانگەیاند، بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیا لەماوەی 24 کاتژمێردا 48 کەس گیانیان لەدەستدا. بەو پێیەش لە تورکیا 4 هەزار و 55 کەس گیانیان لەدەستداوە و 164 هەزار و 457 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، 50 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراون.[7]