- 10-06-2020
- 09-06-2020
- 08-06-2020
- 07-06-2020
- 06-06-2020
- 05-06-2020
- 04-06-2020
- 03-06-2020
- 02-06-2020
- 01-06-2020
- 31-05-2020
- 30-05-2020
- 29-05-2020
- 28-05-2020
- 27-05-2020
- 26-05-2020
- 25-05-2020
- 24-05-2020
- 23-05-2020
- 22-05-2020
- 21-05-2020
- 20-05-2020
- 19-05-2020
- 18-05-2020
- 17-05-2020
- 16-05-2020
- 15-05-2020
- 14-05-2020
- 13-05-2020
- 12-05-2020
11-06-2020
- 12-06-2020
- 13-06-2020
- 14-06-2020
- 15-06-2020
- 16-06-2020
- 17-06-2020
- 18-06-2020
- 19-06-2020
- 20-06-2020
- 21-06-2020
- 22-06-2020
- 23-06-2020
- 24-06-2020
- 25-06-2020
- 26-06-2020
- 27-06-2020
- 28-06-2020
- 29-06-2020
- 30-06-2020
- 01-07-2020
- 02-07-2020
- 03-07-2020
- 04-07-2020
- 05-07-2020
- 06-07-2020
- 07-07-2020
- 08-07-2020
- 09-07-2020
- 10-07-2020
- 11-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی فاروق عیبادی خەڵکی گوندی دەوسینەی شاری
بانەبانە، پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتییەوە، ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
فاروق عیبادی
- بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری
سنەسنە، بە دەیان چالاکی سیاسی و مەدەنی ئەمشارەی بانگ کردووە و داوای هاوکاریی لێ کردوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا، بە دەیان چالاکی سیاسی و بەندکراوی پێشووی سیاسی لە شاری سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراون. شایانی باسە، ئیدارەی ئیتلاعات دوای بانگ کردنی ئەو چالاکانە داوای هاوکاری لێیان کردووە. جێگەی ئاماژەیە، چالاکانی سیاسی و بەندکراوانی پێشووی سیاسی بەردوام دەکەونە ژێر چاوەدێریی چڕی هێزە ئەمنییەکان و هەروەها بە شێوەی جۆراوجۆر کێشە و گرفتیان بۆ دروست دەکرێت.
[4]
- بە بڕیاری قایمقامیەتی
مەریوانمەریوان، سەرجەم پارک و سەیرانگەکانی ئەم شارە تاوەکو کاتێکی نادیار دادەخرێن. بە گوتەی ئارتیکاس ئیقباڵ، قایمقامی مەریوان، ئەم شارە لە دۆخی زۆر مەترسیدار و سووری تەشەنەسەندنی کۆرۆنادایە.
[1]
- ژنێکی لاو بە ناوی ڕۆژین فەلاحی کچی جەعفەر، تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی مەریوان، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
[7]
باشووری کوردستان
- 5 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە
سلێمانیسلێمانی گیانیان لەدەستدا. ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 35 کەس، کە 31 یان لە سلێمانین و 4 کەسەکەی دیکەش لە هەولێرن. [5]
- ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە کە ژمارەیان 180 تووشبووە.[5]
- بە پێی زانیاریەکان فڕۆکە جەنگیەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی سنووری
برادۆستبرادۆستیان کردووە و بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی گوندی خەلیفان بەربووە، بەهۆی بوونی فڕۆکەی سیخوڕیی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکە هاوڵاتیان ناتوانن ئاگرەکە بکوژێننەوە، بۆیە ئاگرەکە بەرەو تەشنەکردن دەڕوات.
[6]
- خانووەکەی
عومەری خاوەرعومەری خاوەر لە
هەڵەبجەهەڵەبجە لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت.
[3]خانووەکەی عومەری خاوەر لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت
- بەهۆی تووشبوونی دوو دادوەر بە کۆرۆنا لە دادگای
هەولێرهەولێر، دادگاکە داخرا و بۆ ماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتین دەکرێت.[1]
- دوای تووشبوونی پەرلەمانتارێک و ژمارەیەک فەرمانبەری پەرلەمان بە کۆرۆنا، پەرلەمانی کورستان کارەکانی بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕاگرت. ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی لە
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان دەڵێت: سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان کەرەنتین دەکرێن، پێویستە 14 ڕۆژ تێکەڵاوی خەڵک نەبن.[1]
- جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، کۆرۆنا لە هەموو گەڕەکەکاندا بڵاوبووەتەوە و پارێزگاش توانای پشکنینی هەڕەمەکی نەماوە و دەبێ هاونیشتمانییان خۆپارێزی بکەن.[1]
- بەهۆی ئاگرکەوتەنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی کوردستانی شاری هەولێر، کەسێک گیانی لەدەستداو زیانی ماددی زۆریش بەر دووکانەکانی ژێر باڵەخانەکە کەوت.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە
بەردەڕەشبەردەڕەش بەهۆی ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوەوە، زیاتر لە 30 دۆنم گەنم و پوشوپاوانی جوتیاران سوتا، لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا دوو پۆلیسی بەرگریی شارستانی بەردەڕەش بە سوکی برینداربوون.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژئاوای کوردستان
- بە پێی زانیاریەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی
عەفرینعەفرین، هاوڵاتیەک بە ناوی عارف عەبدۆ خەلیلی 80 سالان لە لایەن گروپی چەتەکانی سوڵتان مورادەوە لە 9ی حوزەیراندا لە گوندی قزلپاشای ناوچەی بلبلی عەفرین، دوای ئەوەی ڕفاندوویانە، بە ئەشکەنجەیەکی زۆر کوشتویانە.[6]
دەرەوەی کوردستان
-دوای 34 ساڵ بکوژی سەرۆک وەزیرانی سوید ئاشکرابوو کە ئەوکاتە بە ڕێککەوتنی دەوڵەتی تورک و سوید،
پەکەکەپەکەکەی پێ تۆمەتبارکرابوو، ناوەندی جڤاکی دیموکراتی لە سویدیش داوایکردووە دەوڵەتی سوید لەسەر ئەو بابەتە داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات.[3]
- دکتۆر ئیحسان موستەفەوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند تاوەکو ئێستا 15 ملیۆن کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا بوون.
[2]
- نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران زیاتر دابەزیی و هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر زیاتر لە 18 هەزار تمەن مامڵەی پێوەکرا.[3]
- پەیمانگەی ئابووری و ئاشتی - ئای ئی پی کە بنکەی سەرەکی لە شاری سیدنیی ئوسترالیایە، ڕاپۆرتێکی لە بارەی تێکچوونی ئارامی جیهان لە ساڵی
2020 بڵاوکردووەتەوە و دەریدەخات، عێراق سێیەم ناسەقامگیرترین وڵاتە لە جیهاندا.[1]
- بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، عیماد خەمیسی سەرۆک وەزیرانی سووریای بە بڕیارێکی فەرمی لە کارەکەی دوورخستەوە. عیماد خەمیس ناوی لە ناو ئەو لیستەدایە کە یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەردا سەپاندبوون و لە بری ئەو، حوسێن عرنوسی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو دەست بەکار دەبێت.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Händelseförlopp