- 12-06-2020
- 11-06-2020
- 10-06-2020
- 09-06-2020
- 08-06-2020
- 07-06-2020
- 06-06-2020
- 05-06-2020
- 04-06-2020
- 03-06-2020
- 02-06-2020
- 01-06-2020
- 31-05-2020
- 30-05-2020
- 29-05-2020
- 28-05-2020
- 27-05-2020
- 26-05-2020
- 25-05-2020
- 24-05-2020
- 23-05-2020
- 22-05-2020
- 21-05-2020
- 20-05-2020
- 19-05-2020
- 18-05-2020
- 17-05-2020
- 16-05-2020
- 15-05-2020
- 14-05-2020
13-06-2020
- 14-06-2020
- 15-06-2020
- 16-06-2020
- 17-06-2020
- 18-06-2020
- 19-06-2020
- 20-06-2020
- 21-06-2020
- 22-06-2020
- 23-06-2020
- 24-06-2020
- 25-06-2020
- 26-06-2020
- 27-06-2020
- 28-06-2020
- 29-06-2020
- 30-06-2020
- 01-07-2020
- 02-07-2020
- 03-07-2020
- 04-07-2020
- 05-07-2020
- 06-07-2020
- 07-07-2020
- 08-07-2020
- 09-07-2020
- 10-07-2020
- 11-07-2020
- 12-07-2020
- 13-07-2020
باکووری کوردستان
- تەیفیک ئاتەش وڵاتپارێزی دێرین و کەسایەتیی دیاری تێکۆشانی ئازادی لە
ئامەدئامەد و باوکی 2 گەریلا و 2 زیندانیی سیاسیی کۆچی دوایی کرد.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ کەمال حەسەن ڕەمەزان، گیراوی سیاسیی کورد خەڵکی
سەرێکانیسەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کە سزای لە سێدارەدانی لەسەرە، لە زیندانی ناوەندیی دەسەڵاتی ئێران، لە شاری
ورمێورمێ، گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
[4]کەمال حەسەن ڕەمەزان
- دوو بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی شاری
سەقزسەقز تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی زیندان نەک هەر مافی مەرەخەسییان پێ نادەن، بەڵکوو ڕێگری دەکەن لە گواستنەوەیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی بەندکراوانی ئەو زیندانە.
[6]
باشووری کوردستان
- 4 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.
[3]
- تۆپخانەکانی سوپای تورک دوو گوللە تۆپیان ئاڕاستەی ناو گوندی خەلیفان کرد لە دەڤەری
برادۆستبرادۆست، چەند سەر مەڕێکی گوندنشینان بەهۆی بۆردوومانەکەوە برینداربوون.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی فێرکاری لە
سلێمانیسلێمانی گردبونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: بەهۆی پێنەدانی موچە لەکاتی خۆیدا بەکۆی دەنگ بڕیاریاندا مانگرتنی دەوام ڕابگەیەنن.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە
کەرکووککەرکووک قەدەغەی هاتووچۆ لە کاژێر 05:00ی بەیانی تاوەکو 08:00ی ئێوارە ڕاگەیێنرا و هەر کەسێکیش پابەند نەبێت سزادەدرێت.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەقەیان لە سایلۆی گەنمی گوندی قزەلی
گرێ سپیگرێ سپی کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا سەربازێکی حکومەتی سوریا کوژرا و سەربازێکیش بریندار بوو.[1]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی دبێسی ڕۆژئاوای عەین عیسایان تۆپباران کرد.[1]
- بە بەشداری سەدان کەس تەرمی خەلیل مستەفا حەمۆ
شەڕڤانشەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی
منبجمنبج بەخاکسپێردرا.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
- دوای داخستنی دۆسیەی کوشتنی ئۆلۆف پاڵمێ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی سوید، حکومەتی سوید و بەرپرسانی کورد لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەوە، بەرپرسانی کورد لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایانگەیاند،
پەکەکەپەکەکە و کورد بە ناهەق بە کوشتنی پاڵمێ تاوانبار کراون.[4]
وەزیری دەرەوەی سوید و بەرپرسانی کورد کۆبوونەوە
-
ڕەمزی کارتاڵڕەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی
کۆنگرەی گەلکۆنگرەی گەل لە بارەی دۆسیەی کوشتنی ئۆلۆف پالمێ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی سوید، کە کوردی لەسەر تۆمەتبار کرابوو وتی: دەبێت حکومەتی سوید داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات.[4]
- دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لەبارەی دەنگۆی دەستپێکردنی جموجۆڵی سەربازی ڕایگەیاند، “ئەو دەنگۆییەی کە سەبارەت بە دەستپێکردنی جموجۆڵی سەربازیی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بڵاوکراوەتەوە، دوورە لە ڕاستییەوە و ڕەتی دەکەینەوە”.[2]
- بە گوێرەی ئاژانسی ئەلعەرەبیە، فڕۆکەیەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئەمڕۆ 126 چەتەی سوریی لە تورکیاوە ناردووەتەوە لیبیا بۆ ئەوەی بەشداری شەڕەکان بن.[4]
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەزار و 180 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 53 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە و ئەوەیش لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە زۆرترین ژمارەیە لە ڕۆژێکدا.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Händelseförlopp