بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی #وەزارەتی ناوخۆ#ی تورکیا، لە چوارچێوەی هەوڵی قایلکردن بۆ خۆڕادەستکردنەوەی گەریلاکان لەڕێگەی کەسوکارەکانیانەوە، بەیانیی ئەمڕۆ دوو گەریلا لە شارۆچکەی سلۆپی خۆیان ڕادەستی فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە لە شرناخ کردەوە؛ ئێوارەی هەمان ڕۆژیش چوار گەریلای دیکە خۆیان ڕادەستکردووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لە سەرەتای ساڵی 2020ەوە کۆی ئەو گەریلایانەی #پەکەکە#، کە لەڕێگەی قایلکردنەوە خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە، گەیشتووەتە 116 کەس.
لە ڕاگەیێندراوەکەشدا ئاماژە بەوە دراوە، هەوڵ و کارەکان بەردەوامن بۆئەوەی هاندانی زیاتر بکرێت بۆ قایلکردنی زیاتری ئەو گەریلایانەی کە مەبەستیانە خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان بکەنەوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,684 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !