- 14-10-2020
- 13-10-2020
- 12-10-2020
- 11-10-2020
- 10-10-2020
- 09-10-2020
- 08-10-2020
- 07-10-2020
- 06-10-2020
- 05-10-2020
- 04-10-2020
- 03-10-2020
- 02-10-2020
- 01-10-2020
- 30-09-2020
- 29-09-2020
- 28-09-2020
- 27-09-2020
- 26-09-2020
- 25-09-2020
- 24-09-2020
- 23-09-2020
- 22-09-2020
- 21-09-2020
- 20-09-2020
- 19-09-2020
- 18-09-2020
- 17-09-2020
- 16-09-2020
- 15-09-2020
15-10-2020
- 16-10-2020
- 17-10-2020
- 18-10-2020
- 19-10-2020
- 20-10-2020
- 21-10-2020
- 22-10-2020
- 23-10-2020
- 24-10-2020
- 25-10-2020
- 26-10-2020
- 27-10-2020
- 28-10-2020
- 29-10-2020
- 30-10-2020
- 31-10-2020
- 01-11-2020
- 02-11-2020
- 03-11-2020
- 04-11-2020
- 05-11-2020
- 06-11-2020
- 07-11-2020
- 08-11-2020
- 09-11-2020
- 10-11-2020
- 11-11-2020
- 12-11-2020
- 13-11-2020
- 14-11-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیس و سەربازانی دەوڵەتی تورک لە
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە ناوەندی جۆلەمێرگ و دەورووبەریدا و لەو هەڵکوتانەدا 22 کەسیان دەستگیرکرد، کە کەسانی بە تەمەن و نەخۆش و کەمئەندامیش لە ناو دەستگیرکراوەکاندان.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
بەهمەن قوبادیبەهمەن قوبادی، سینەماکاری ناسراوی کورد بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی ئینیستاگرامی خۆیدا بەنیسبەت حوکمی داسەپاوی ئێعدامی شاکر بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام، لە گرتووخانەی
ورمێورمێ، ناڕەزایەتی دەربڕی.
[6]
- کریکارێکی
مەریوانمەریوانی بە ناوی خوسرەو حەسەنی بە هۆی تەقینەوەی مینی دژە نەفەر لە کوێستانی کانی کون لە نزیک گوندی قەمچیان بە سەختی بریندار بووە و دەستێکی پەڕیوە.
[8]
- هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی
شنۆشنۆ هاووڵاتییەکیان بەناوی مەلا جەمشید حەمیدی خەڵکی گوندی شاوانە دەستبەسەر کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەمشید حەمیدی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردستانیی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراوەتەوە.[8]
باشووری کوردستان
- جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی چڕی دەڤەری برادۆستیان کرد، شوێنی بۆردوومانەکەش نزیک جووتیار و ئاژەڵدارانی چەند گوندێکە.
[4]فڕۆکە جەنگییەکانی تورک بەچڕی دەڤەری برادۆستیان بۆردوومان کرد
-
عوسمان محەمەد هەورامیعوسمان محەمەد هەورامی شاعیر و نوسەر و پەروەردکار و میدیاکار، لە شاری
سلێمانیسلێمانی بە نەخۆشی
کۆرۆناکۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.[1]
- وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تائێستا لەماوەی 24 کاتژمێردا بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو زۆرترین ژمارەی تووشبوون تۆمارکراوە. وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، لەماوەی 24 کاتژمێردا 974 تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراون. لە ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ماوەیەدا 28 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.[4]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەبارەی بڵابوونەوەی گرتەڤیدیۆییەک دەدات کە تێیدا دەردەکەوێت، دوو کەس بە چەکەوە هێرشدەکەنە سەر دەرمانخانەیەک و لە کارمەندانی تەندروستی دەدەن، دەڵێت، بەدواداچوون دەکەن و ڕێکاری یاسایی دەگرنەبەر.
[2]
- کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، یادی هەردوو شەهیدی پێشەنگ جەمیل
ئامەدئامەد و دەمهات عەگیدی لەسەر چیای ئەزمەڕ لە شاری سلێمانی کردەوە، کە پار ساڵ لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکران.
[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- هاوپەیمانی نیشتمانی دەنگۆی یەکگرتنی حزبەکەیان لەگەڵ
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتدەکاتەوەو دەشڵێت: ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییەو دورە لە ڕاستییەوە.
[5]
- پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند حکومەتی عیراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی ئەو بڕە نەوتەی بۆ ماڵان کە بڕیارە ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی بکات لە 50 ملیۆن لیترەوە بۆ 150 ملیۆن لیتر.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
-
مەزڵوم عەبدیمەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تویتێکدا نووسیویەتی، پشتیوانی لە داوای وەزیری دەرەوەی سوید دەکەن بۆ کشانەوەی تورکیا لە سووریا، چونکە تورکیا پێشێلکاری زۆری ئەنجامداوە.[4]
دەرەوەی کوردستان
- لە ناوچەی زەیتونبورنو لە ئیستەنبول شەڕ لە نێوان دوو ماڵدا ڕوویدا و پۆلیسیش گەنجێکی کوردی تەمەن 20 ساڵی بە ناوی ئایدن ئیزگین کوشت.[1]
- دوای کۆتایهاتنی سەردانەکەی نیکۆس دێندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان، بۆ بەغدای پایتەخت، شەوی ڕابردوو لەگەڕانەوەیدا بۆ ئەسینای پایتەخت، لەلایەن تورکیاوە بۆ ماوەی 20 دەقیقە فڕۆکەکەی ڕاگیراوە، ئەوەش لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە ناڕەرایی و کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە.[3]
- سەرۆکی حزبی نیشتیمانی چەپڕەوی تورکی، دۆغو برینجیک جەختیکردەوە، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کورستان
پەکەکەپەکەکە،
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، کە لە ساڵی
1999 گیراوە، بەم نزیکانە لە سەر تەلەڤزیۆن دەردەکەوێت.[4]
- ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕایگەیاند، بە لای کەمەوە 52 کەس لە چەکدارە بەکرێگیراوەکانی سووریایی لە شەڕی قەرەباخ کوژراون.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Händelseförlopp