سنووری باکووری هەرێمی کوردستان کوێ دەگرێتەوە:
لە باکوورەوە سنووری هەرێمی باشووری کوردستان لەگەڵ تورکیادا هاوبەشە کە درێژیەکەی (377) کم، ئەم سنوورە بەهێڵی پێچاوپێچ بە ناوچە شاخاویە سەختەکاندا لە ڕۆژهەڵاتەوە لەخاڵی سێگۆشەی سنووری نێوان ئێراق و ئێران و تورکیا لەدۆڵی حاجی بەگ (دەربەندی کادر) کە بەرزیەکەی دەگاتە (3000) م دەستپێدەکات بەرەو ڕۆژاوا تا سەرەتای دۆڵی ڕووچک کە لقێکە لە لقەکانی دۆڵی حاجی بەگ لەوێوە دەگاتە دۆڵی زێی گەورە پاشان بەرەو سنووری شارەدێی بلە دەڕوات ودواتر ڕووباری شەمدینان دەبڕێت و بەرەو زنجیرە چیای ژیر دەڕوات و دواتر ڕووباری خاپور دەبڕێت و پاشان بەلووتکەی چیای مهرنارداغدا تێدەپەڕێت و تادەگاتە سنووری ڕووباری هبزل پاشان دەڕوات لەگەڵ ڕووباری خاپور دا دەڕژێتە ڕووباری دیجلە لەنزیک گوندی فیشخاپوور.
دیاریکردنی ئەم سنوورە دوای ئەوەی کەکێشەیەکی درووستکرد لەنێوان بەریتانیا و تورکیادا لە تشرینی یەکەمی ساڵی 1924 ئەم کێشەیە خرایە بەردەمی کۆمەڵەی گەلان و لیژنەیەکی بۆ درووست کراو بۆ ماوەی سێ مانگ لە موسڵ و ئێراق مانەوە ودواتر بەپێی بڕیارێک لە 16کانوونی یەکەم 1925 هێڵی بروکسل وەک سنووری سیاسی نێوان ئێراق و تورکیا دانیپێدانراو لە دوای 9ڕۆژ لە 25ی کانوونی یەکەم ویلایەتی موسڵ کە هەرێمی باشووری کوردستانە بەزۆر لکێنرا بە ئێراقەوە.
سەرچاوە:لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای هەرێمی کوردستان، نووسەر د. هاوڕێ یاسین.[1]
$نەخشەکەش ڕووبەری هەر چوار پارچەی کوردستانی گەورەیە.$
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,840 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !