ساقی، ئەی مایەی تەرەب لەب، پەرچەمت ڕەیحانی ڕووح
نیم خەندێ کە لە غونچە، دەرخە سەرچاوەی سەبووح
پرسشێ کا حاڵی زاری ئێمە، زاری کردەوە
لەو ددانانە کە دەدرەوشایەوە نەجمی فوتووح
لێوی دەرخست و بە ناسیح لێوە لەرزەی خست ئەگەر
بێ تەبەسسوم کا دەبێتە ئافەتی تەوبەی نەسووح
بێ منەت ڕزقێکە غەم، بمرم لە برسان، ئەو دەخۆم
تەفرە ناخۆم و تەڵەب ناکەم لە دنیا قووتی ڕووح
الحذر مەحوی لە نەوحەی بێگوناهان الحذر
ئاوی چاوی بوو جیهانی دا بە قڕ تۆفانی نووح
#مەحوی#
#دیوانی مەحوی# [1][2]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,155 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !