دەقی پرسەنامەکەی کەجەکە:
هەڤاڵی بەرێز کۆسرەت ڕەسوڵ
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان،
بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو زوبێدە سەعید عومەر؛
بەداخ و پەژارەییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو زوبیدە سەعید عومەرمان پێ گەیشت. بە بۆنەی ئەم کۆستە گەورەیەوە، لەسەر ناوی هەموو ئەندامانی بەڕێوبەرایەتی و کادێرانی کۆما جڤاکێن کوردستان پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هەموو ئەندامانی بنەماڵەی هێژا دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەتان دەزانین.
خاتوو زوبێدە ژنێکی نیشتیمانپەروەر و بە ئێرادە و بەرخۆدێر و دایکێکی دڵسۆز بۆ هەموو تێکۆشەرانی نیشتمان بوو کە بە درێژايی تەمەنی خۆی هەموو قۆناخە دژوار و سەختەکانی تێکۆشانی ئازدایخوازی تێپەڕاندووە. لە پەروردەگاری مەزن داواکارین کە گیانی زوبێدەخان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە ئێوەی بەرێز ببەخشێت.
لەگەڵ ڕێزدا
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان KCK
1 ئاداری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,631 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !