پیرێژنی دۆ ڵێڕژاو
دۆ بەرهەمی شیرەمەنیە و لە کۆنەوە کورد مەڕوماڵاتی بەخێوکردووە بۆ شیر و خورییەکەی و گۆشتەکەی، دۆ کە بەرهەمی ماست و ئاوی تێکەڵکراوی ناو مەشکەیە، بەڕاهەژاندن(کەرە و دۆ)ی لێ دروست دەکرێت، دۆ خواردنەوەیەکی ترش و مزرە، لە هەموو کاتێک و شوێنێک دەخورێتەوە، لە ژەمەکان و دوای ژەمەکان و وەکو عەسرە چاو و چێشتەنگاو و شێوان، لە ناو کێڵگە و پەرێز و سەرجۆخین...تاد، ژنانی کورد کاری مەشکە ژەنینیانکردووه، هەر لە بێردان و دۆشینی مەڕوماڵات و پارزنگ و کوڵاندنی و هەوێنکردن و خستنە ناومەشکە و ڕاژاندن و تێکەڵاوی ئاو و ماست بە پێوان، کات و سات و ماوەیەکی دوور و درێژی ویستووە ئینجا خوانەخواستەش ئەو دۆیە بڕژێت ئەوا مایەپوچ دەردەچێت، ئەوە بووە به ئیدیۆم و به کەسێکی ڕەنج بە خەسار و مایەپوچ بوون لەکارێک دەوترێت بووە پیرەژنی دۆ لێڕژاو.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 867 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !